یەدەگی بانکی ناوەندی تورکیا دابەزی ئابووری جیهان

نوچەنێت

بانکی ناوەندی تورکیا، زانیاری دەربارەی یەدەگ و دراوی بانکی بۆ مانگی ئۆکتۆبەر بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، کۆی گشتیی یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا لە 125 ملیار و 142 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 123 ملیار و 784 ملیۆن دۆلار دابەزیوە و بە بڕی یەک ملیار و 358 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.

بانکی ناوەندی تورکیا ڕاپۆرتی هەفتانەی  پەیوەندیدار بە  دراو و بانکی بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکدا هاتووە لە هەفتەی کۆتایی ئۆکتۆبەردا،  دراوی یەدەگی بانکی تورکیا، لە 85 ملیار و 447 ملیۆن دۆلار بۆ 84 ملیار و 105 ملیۆن دۆلار دابەزیووە، ئەمەیش بە واتای کەمبوونەوەی بڕی دراوی بیانی دێت بە زیاتر لە ملیارێک و 342 ملیۆن دۆلار.

سەبارەت بە یەدەگی زێر، لە زانیارییە بڵاوکراوەکانی مانگی ئۆکتۆبەری 2021ــدا هاتووە، یەدەگی زێر لە 39 ملیار و695 ملیۆن دۆلار، بۆ کەمتر لە 39 ملیار و679 ملیۆن دۆلار دابەزیووە، واتە یەدەگی زێر لەو ماوەیەدا بە بڕی 16 ملیۆن دۆلار لە کەمیداوە.

لە دەرئەنجامی ڕاپۆرتەکەی بانکی ناوەندی تورکیادا هاتووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، کۆی گشتیی یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا لە 125 ملیار و 142 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 123 ملیار و 784 ملیۆن دۆلار دابەزیوە و  بە بڕی یەک ملیار و 358 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.

دەرئەنجامەکانی راپۆرتی بانکی ناوەندی تورکیا لە کاتێکدان، دوو هەفتە لەمەوپێش،  بانکی ناوەندی تورکیا ڕێژەی هەڵئاوسانی بە 200 پلە بۆ ٪16 دابەزاند و ئەمەیش بووە هۆی لەدەستدانی بەهای لیرەی تورکی بە زیاتر لە ٪25.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین