پێنجه‌م هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى درا
نوچه‌نێت
له ته‌مووزى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئاشكراى كرد، له ژیانى سیاسی‌دا سێ جار هه‌وڵى تیرۆركردنى دراوه. كازمى له دیمانه‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كى له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه باسنه‌كرد، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه گوتى، "نه ده‌ترسم و نه نیگه‌رانیشم".
دواى تێپه‌ڕبوونى نزیكه‌ى سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و دیمانه‌یه ژماره‌ى هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا كازمى به‌رز ده‌بێته‌وه و دواجار ده‌گاته ئه‌و حاڵه‌ته‌ى له هه‌فته‌یه‌كدا دووجار به مووشه‌ك و درۆن هه‌وڵى تیرۆركردنى ده‌درێت.
شه‌وى 30 مانگى رابردوو سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كرد، مسته‌فا كازمى دره‌نگانى شه‌و كه له باڵه‌خانه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق بووه له ناوچه‌ى مه‌نسوور، ناوچه‌كه به ته‌واوى به مووشه‌ك بۆردومان كراوه، یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له‌پشت باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. چه‌ند میدیایه‌كى عێراق رۆژێك دواتر ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام هیچ ده‌زگایه‌كى عێراق ئه‌و هه‌واڵه‌ى ره‌تنه‌كردووه.
له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌مه دووه‌م هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى ده‌بێت
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان ئه‌و كات ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرا، ده‌بێت ئامانجى هێرشه‌كه مسته‌فا كازمى بێت، چونكه ئه‌و شوێنه‌ى كه مسته‌فا كازمى لێ بووه، هیچ باره‌گایه‌كى ئه‌مریكى لێ نییه !.
شه‌وى رابردوو جارێكى تر به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى خۆى ڤیدیۆیه‌كى 45 چركه‌یى بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد ماڵه‌كه‌ى دراوه‌ته به‌ر مووشه‌ك و دڕۆن، مسته‌فا كازمى دووپاتیشى كرده‌وه خۆى و ستافه‌كه‌یشى سه‌لامه‌تن.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ى هێرش كراوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ى كازمى سیسته‌مى سیرامى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق كارى كردووه و توانیویه‌تى دوو فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بخاته خواره‌وه و فڕۆكه‌ى سێیه‌م توانیویه‌تى بۆردومانه‌كه ئه‌نجام بدات.
له ده‌ره‌وه و ناوخۆى عێراق چه‌ندان سه‌ركرده سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كه‌یان كردووه، هه‌ر یه‌كه له ئه‌مریكا و ئێرانیش سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام جیا له موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هیچ كه‌س باسى له ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌كه نه‌كردووه، موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت ئه‌و كاره‌یان كردووه.
هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه كه میلیشیاكان ئه‌و كاره‌یان كردووه. ئه‌مه‌یش به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى مسته‌فا كازمى، چه‌ندان جار میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ى زاره‌كیان كردووه، ته‌نانه‌ت جارێكیان ئه‌بوعه‌لى عه‌سكه‌رى به‌رپرسى كه‌تائیبى حزبوڵاى عێراقى هه‌ڕه‌شه‌ى "گوێبڕینى له كازمى كرد" هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه سێ ساڵه به‌رده‌وام هێرشى مووشه‌كى ده‌كرێته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و له هه‌موو هێرشه‌كانیش میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
سێیه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه ماوه‌ى چوار هه‌فته‌یه میلیشیاكان ناڕه‌زایى له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌بڕن و دواتریش ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌كردن له كازمى كردووه، گوایه ئه‌و سه‌رپه‌رشتى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى كردووه و به‌شدار بووه له‌و كۆده‌تایه‌ى كه ده‌رهه‌ق به‌وان كراوه و ده‌نگیان كه‌م هێناوه.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه میلیشیاكانى ساڵى رابردوو چه‌ندان جار به هێز هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز جارێكیان ئه‌وه بوو كه ده‌زگاى دژه‌تیرۆر چه‌ندان كه‌سى له حزبوڵا گرت، كه‌چى میلیشیاكان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و ئه‌وانیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌واڵگرى ده‌رهێنا. دواتریش هه‌مان سیناریۆ له‌كاتى گرتنى سه‌ركرده‌یه‌كى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق دووباره بووه‌وه.
رۆژى هه‌ینى رابردوو كاتێك پێكدادان له‌نێوان میلیشیا خۆپیشانده‌ره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق دروست بوو، قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى ئه‌هلى حه‌ق رایگه‌یاند، پیلانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشێك ئه‌نجام بدرێت و دواتر میلیشیاكان تۆمه‌تبار بكرێن، به گوته‌ى خه‌زعه‌لى هه‌واڵگريى بیانى له‌و پلانه به‌شدار ده‌بن. ئه‌مه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بوو یاخود وه‌رگرتنى هه‌ڵوێستێكى پێشوه‌خته بوو، بۆئه‌وه‌ى كاتێك هێرشه‌كه ئه‌نجام درا، میلیشیاكان بتوانن به‌رگرى له خۆیان بكه‌ن.
كازمى هه‌میشه هه‌وڵى داوه له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆى میلیشیاكان جڵه‌و بكات، به‌ڵام له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، له په‌یامه‌كانیان میلیشیاكان رق و كینه‌ى خۆیان بۆ كازمى نه‌شاردووه‌ته‌وه، ئێستایش كه بۆردومانى ماڵه‌كه‌ى كازمى كراوه، هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه دوێنێ ئه‌بوئالا وه‌لائى سه‌رۆكى میلیشیاى سه‌ید شوهه‌دا له تویتێكدا به كازمى ده‌ڵێ ده‌بێت دوو شت له بیر بكه‌یت نوێكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیت و پۆستى پێشووت "مه‌به‌ستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌واڵگرییه".
ئه‌مڕۆ ئه‌بوعه‌لى عه‌سكه‌رى سه‌ركرده‌ى كه‌تائیبى حزبوڵا باس له‌وه ده‌كات كازمى ئه‌وه نییه درۆنێكى لێ خه‌سار بكرێت. عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قیش هه‌مان هه‌ڵوێستى هه‌ینى ده‌نوێنێ و پێیوایه هێرشه‌كه دروستكراوه.
مسته‌فا كازمى له مانگى ئایارى 2020 بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و پێشتر به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق بوو، كازمى له‌دوایین هه‌ڵبژاردن هیچ لیست و حزبێكى نه‌بووه و ته‌نیا وه‌ك ده‌نگده‌ر به‌شداریى كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment