ئێران مەرجێک بۆ پابەند بوون بە ڕێککەوتنی پاریس ئاشکرا دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

یاریدەدەری سەرۆکی ئێران و بەرپرسی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێرانی، وەک نوێنەری ئێران بەشدرای لە کۆربەندی COP26 کردو ئاشکرای کرد،پابەند بوونی ئێران بە بنەمایەکانی ڕێککەوتنامەی پاریس، پێوەستە بە هەڵگرتن و لادانی سزایە ئابووریەکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە.

لەوکاتەی کە وڵاتە جیهانیەکان لە کۆربەندی COP26ــی تایبەت بە گۆڕانی کەشەوهەوا لە کێبرکێدان بۆ واژووکردن و پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنی پاریس، حکوومەتی ئێران مەرجێک بۆ  پابەندبوون بە ڕێککەوتنامەی پاریس ئاشکرا دەکات .

عەلی سلاجقە، یاریدەدەری سەرۆکی ئێران و بەرپرسی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێرانی، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی  COP26  ڕاگەیاند"ئەگەری پابەند بوونی ئێران بە بنامیەکانی ڕێککەوتنامەی پاریس، پێوەستە بە هەڵگرتن و لادانی سزایە ئابووریەکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە".

هەروەها وتیشی" پەیامی ئێمە بۆ وڵاتانی بەشدار لەو ڕێککەوتنە، لادانزی سزاییەکانی سەر ئێرانە".

ئەو بەرپرسە ئێرانیە جەختی لەوەیش کردەوە، ئەگەر سزایەکانی سەر ئێران هەڵگیران، ئەوا پلانی ئێران کەمکردنەوەی ڕێژەی گازەکانی دژی ژینگەیە بە بڕی ٪4، بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ئێمە پێویستمان بە زیاتر لە 56 ملیار دۆلارە.

پێشتر وەزارەتی نەوتی ئێران ڕایگەیاند بوو، کە سزاییەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، زیانی زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری لە ئابووری ئێران داوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین