بانکی گۆلدمان ساکس: بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری، پشکەکانی ڕووسیا بکرن ئابووری جیهان

نوچەنێت

بانکێكی ئەمریکی پێشبینیەکانی بۆ گەشەی ئابووری لە 2022ــدا دەخاتەڕوو و ئاشکرای دەکات ڕێژەی خواستی گشتی بەرزدەبێتەوە بەڵام خستنەڕوو زۆر دیاری کراو دەبێت، چارەسەری خێرا بۆ ئەو دیاریدەیە، کڕینی پشکەکانی ڕووسیا و مەکسیک و میسرە، چونکە سەرنج ڕاکێش و کاریگەرن.

لێکەوتە دژاوارەکانی کۆرۆنا بۆسەر بوارە جودایەکانی ئابووری جیهان، هۆکارە لەدەرچوونی دەیان ناونیشان و پێشنیازی تازە بۆ رزگاربوون لە گرفتە ئابووریەکان .

لە تازەترین ڕاپۆرت و توێژینەوەیدا، بانکی گۆڵدمان ساکسی ئەمریکی، پێشهات و چارەسەری تازە بۆ دووبارە گەشەی ئابووری دەخاتە ڕوو و ئاشکرای دەکات، ئابووری جیهان بەدەست خواستێکی بێ شوومار و خستەنڕوویەکی دیاریکراودا دەناڵێنێت.

هەروەها شرۆڤەکارانی بواری ئابووری لە بنکی گۆڵدمان ساكس پێیان وایە، بازارەکانی جیهان لە حاڵەتی ئۆکتانی کەمکردوودان “low octane”، ئەمەیش بە مانای سستی گەشەی جیهانی دێت.

 پێشبینییەکانی بانکە ئەمریکەکە بۆ ئابووری جیهانی لە ساڵی 2022ــدا، هەڵكشانی خواستە بە ڕێژەیەکەی زۆر بەرز و خستنەڕووی دیاریکراوە، هۆکاری سەرەکی ڕوودانی ئەم دیاریدەیە، پێوەستە بە کەمی یانیش، گیربوونی زنجیرەی دابینکردنی جیهانییە.

هەرچی تایبەتە بە بازاری پشکەکان، گۆلدمان ساکس پێشنیازێکی تازە بۆ بازارەکانی ئەو بوارە دەخاتە ڕوو و دەڵێت" پێشنیازمان بۆ بازارەکان ئەوەیە، کە پشکی کۆمپانییەکانی ڕووسی، مەکسیکی ومیسری بکرن کە بە دراوی ئەمریکی مامەڵە دەکەن".

هاوکاتی دووپاتیدەکاتەوە، کە پشکی کۆمپانیایەکانی ئەو سێ وڵاتە خاوەن پێگەییەکی سەرنج ڕاکێشن، بە تایبەت میسر، کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت دروست بکات.

ئەو پێشنیازانەی بانکی گۆلدمان ساکسی ئەمریکی لە کاتێکدایە، لە ڕێکەوتی 25/5/2021  بۆ چەندین جار پێشبینیەکانی بۆ بەرزبونوەوەی نرخی نەوت و گەیشتنی بە 80 دۆلار دووپاتکردەوە ونرخی نەوت گەیشت بەو ئاستە و زیاتریش.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین