بەریتانیا و وڵاتانی کەنداو ڕێککەوتنی تازە واژوو دەکەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای دەرچوونی لە یەکێتی ئەورووپا، حکوومەتی بەریتانیا لە رێگەی واژووکردنی ڕێککەوتنی تازە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، کار بۆ پەرەپێدانی پێوەندیە ئابووری و فراوانکردنی گڕێبەستەکانی بازرگانی ئازاد دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەی ئابووری وڵاتەکەی.

وەزیری وەبەرهێنانی بەریتانیا بەشدارە لە کۆنفرانسی ساڵانەی دوبەی.

جیری جرێمسون، وەزیری وەبەرهێنانی بەریتانیا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسەکە بە میدیایەکانی ڕاگەیاند"  بەریتانیا لە دانووستاندایە بۆ واژووکردنی گرێبەستی تازەی بازرگانی ئازاد لە گەڵ ئەنجوومەنی وڵاتانی کەنداو"

هەروەها وتیشی" گڕیبەستەکە لە ماوەی 12 مانگی  تر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

بە گوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی حکوومەتی بەریتانیا، وڵاتانی کەنداو هاوبەشی ستراتیژی وڵاتی بەریتانیان و قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو لایەن، زیاتر لە 29.57 ملیار دۆلاربووە، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2020 بۆ زیاتر لە 30 ملیار دۆلار بەزربۆتەوە.

دوای دەرچوونی لە یەکێتی ئەورووپا، بەریتانیا لە ژێر ناوی Gobal Britain لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەی هاوبەشی بازرگانی لە دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و دووبارە گەرانەوەی بۆ بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و وڵاتانی کەنداو بە تایبەتی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین