جوڵەی بازرگانی نێوان سووریا و ئوردن ٪850 هەڵكشاوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، قەبارەی بازرگانی نێوان سووریا و ئوردن لە رێگەی بەندەری عەقەبەوە بە ڕێژەی ٪850 زیادیکردووە و زۆربەی ئەو کاڵایانەی ئاراستەی بازارەکانی سووریا دەکرێن، تایبەتن بە پیشەسازی بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە.

سەڕەڕای بوونی سزاییەکانی ئەمریکا بۆ ئاسایکردنەوەی پێوەندیەکان لەگەڵ وڵاتی سووریا، جوڵەی بازرگانی نێوان سووریا و ئوردن لە هەڵکشان بەردەوامە.

ضيف الله أبو عاقولة سەرۆکی سەندیکای کۆمپانیایەکانی گواستنەوە بە ئاژانسی هەواڵی ”الغد”ــی راگەیاند" ڕێژەی گواستنەوەی بارهەڵگرەکانی نێوان ئوردن و سووریا ، ڕۆژانە زیاتر لە 120 بارهەڵگرە"

هەروەها وتیشی" بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی ئاڵگۆری بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بە ڕێژەی ٪850 زیادیکردووە، چونکە پارساڵ ئەو ڕێژەیە تەنیا 15 بارهەڵگری ڕۆژانە بوو"

سەبارەت بە جۆری ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان ئوردن و سووریا، عاقولة دەشلێت" ئەو ئاڵوگۆرە بازرگانیەی کە لە ئوردنەوە بەرەو عەقەبەوە و وڵاتانی کەنداو ئەنجام دەدرێت، بەشكی زۆری تایبەتن بە پیشەسازی بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە و ماددەی خۆراکین"

زیادبوونی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ لە کاتێکدایە، کە سێمپتێمبەری 2020، شای ئوردن داوای  هەڵغرتنی سزاییەکانی سەر وڵاتی سووریای لە ئەمریکا کرد، لە هەمانکاتدا دوێنێ ڕێککەوتنێکی گرنگی ستراتیژی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و ئوردن بۆ بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە و دابینکردنی ئاو، بە سەرپەرشتی ئەمریکا واژووکرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین