ئەمیری قەتەر بڕیارەکەی دەرکرد! ئابووری جیهان
ئەمیری قەتەر بڕیاری دەستپێکردنەوەی کێشانی بۆری گازی ئیسرائیل - فەلەستین دەرکرد.

نوچەنێت 

 نوچەنێت لە ڕاپۆرتێکیدا، ئەگەرەکانی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی دانووسەکانی نێوان ئیسرائیل و کەرتی غـەزە، کێشانی بۆری گازی بۆ کەرتی غەزە، بە هاوکاری قەتەر و یەکێتیی ئەورووپا خستەڕوو.

 ئەمڕۆ رێکەوتی 26.2.2021 پێگەی فەرمی ئەلجەزیرە، هەواڵی ڕێککەوتنی نێوان قەتەر و کەرتی غەزەی بڵاو کردەوە. محەمەد ئەشتییە، سەرۆک وەزیرانی فەلەستین ڕایگەیاند: "بۆ تەواوکردنی پرۆژەی هێڵی گاز عەرەب بۆ کەرتی غەزە، هەریەکە لە وڵاتانی قەتەر و یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتن، بۆ پێدانی بڕی 60 میلیۆن دۆلار لە لایەن دەوحە و، بڕی 24.2 میلیۆن دۆلار لە لایەن یەکێتیی ئەورووپا، بۆ کارکردن لە پرۆژەکەدا. 

ئەم ڕاگەیاندنە، دوای ئەوە هات کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، کۆبونەوەیەک بە ئامادەبوونی سڤین بورگسدۆرف، نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە فەلەستین و بە بەشداری، محەمەد ئەلئامەدی، سەرۆکی لیژنەی قەتەری، بۆ ئاوادانکردنەوەی کەرتی غەزە، لە ڕێگەی ڤیدۆکۆنفرانسێکەوە، لایەنەکان ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەکە.

سەرچاوە: ئەلجەزیرە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین