لۆک ئۆیلــــــی ڕووسی پرۆژەیەکەی 3 ملیار دۆلاری ڕادەگەینێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای لۆک ئۆیلی ڕووسی، دووەم گەورەترین کۆمپانیای رووسیا بەۆ بەرهەمهێنانی نەوت، پرۆژەیەکی 3 ملیار دۆلاری لە 6 ساڵی داهاتوودا راگەیاند. ئامانجی سەرەکی رووسیا لەو پرۆژەیە، بەرهەمهێنانی زیاتری بەرهەمە پترۆکیمیاویەکانە.

ڕاگەیاندنی ئەو پڕۆژەیە لە لێدوانێكی تایبەتی سەرۆکی کۆمپانیای لۆک ئۆیل (فاگیت ئەیلکیبروڤ)، لە پەرەپێدانی کێلگە نەوتیەکانی isomerization  لە نورسی بڵاوکرایەوە. 

توانای بەرهەمهێنانی کۆمپانیای لوک ئۆیل لە کێڵەگەکانی نورسی ، ساڵانە بە 800 هەزار تۆن نەوت دەخەمڵێنرێت. جگە لەوەی 400 هەزار تۆن بەنزین لە ساڵێکدا بەرهەمدەهێنێت. بە گوێرەی دواین زانیارییە بڵاوکراوەکان دەربارەی توانای پاڵاوگەی نورسی، کۆمپانیای لۆک ئۆیل توانیویەتی لە ساڵی 2020، بڕی 11.161 ملیۆن تۆن نەوت بپاڵێوێت و بڕی 3.317 ملیۆن تەن بەنزین و 3.158 ملیۆن تۆن دیزیل و 2.412 ملیۆن تۆن نەوتی زەیتی بەرهەم بهێنێنت.

راگەیاندنی پرۆژەیەکی لەو چەشنەی لوک ئۆیل لە کاتێکدایە، کار و پرۆژەکانی کۆمپانیاییە رووسیاییەکە لە دەروەی وڵاتەکەی لە هەڵکشانی بەردەوامدان، بە تایبەت لە ئێران و عێراق. لەو بارەیەوە سەرۆکی کۆمپانیای لوک ئۆیل،  “فاگیت ئەیلکیبروڤ” لە کۆربەندی ئابووری سان بتسربۆگ، ڕایگەیاند" هەموو ئامادەکارییەکان کراون بۆ گەرانەوەی کۆمپانیایە ڕووسیایەکان بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتیەکانی وڵاتی ئێران، چاوەروانی هەر دەستپێشخەریەکی حکوومەتی ئێرانین بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکەمان".  دوای ئەو ڕاگەیاندنەی کۆمپانیای لوک ئۆیل  لە رێککەوتی 10/6/2021، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق ئەنجامدا.

باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، “ئیلبروس کوترا شێف”، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق “ ئیحسان عبدولجەبار”، خواستی وڵاتی ڕووسیایی بۆ کارکردن لە سێکتەری نەوت و گازی عێراق دووپاتکردەوە و داوای پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و رووسیای کرد.

هەروەها کۆمپانیای لوک ئۆیل یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی رووسیا کە کار لە بەرهەمهێنانی وزەی سەوز(هایدرۆجین) دەکات، بە جۆرێک لە کێڵگەی Volgograd خاوەن وێستەگەیەکی کارەبایە و توانیای بەرهەمهێنانی 5.7 مێگاواتە، و لە پلانیدایە ئەو رێژەیە بۆ 20 مێگاوات کارەبا بەرز بکاتەوە. ئەم هەوڵەی کۆمپانیای لۆک ئۆییل بە هەنگاوێکی گرنگی وڵاتی رووسیا دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن، هەرچەند رووسیا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی 20ــــیەم دایە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی تا ساڵی 2050.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین