ئێران تێچووی هەناردەکردنی وزە لە ڕێگەی پرۆژەی جاسک ئاشکرا دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە رێگەی پرۆژەی جاسکەوە بڕی 300 هەزار دۆلار کەمترە بەراورد بە دوورگەکانی تر و بە کاتێکی کەمتر نەوت دەگات بە بازارەکانی جیهان.

دوای راگەیاندنی دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی پرۆژەی جاسکــــی دەریای عومان ، حکوومەتی ئێران، تێچووی هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی پرۆژەی جاسک ئاشکرا کرد.

 ئەم پرۆژەیـــەی ئێران بە جێگرەوەی گەرووی هورمز دادەنرێت بۆ هەناردەکردنی وزەی وڵاتی ئێران. پڕۆژەکە جگە لەوەی مەترسییەکانی سەر هەناردەکردنی نەوتی ئێران کەمدەکەنەوە، هاوکات تێچووی گواستنەوەی نەوت لە رێگەی پرۆژەی جاسک کەمترە بەراورد بە پرۆژەکانی تری ئێران. لەو بارەیەوە بەرپرسی پرۆژەکە، رەزا دەهکەردی رایگەیاند" هەناردەکردن لە رێگەی پرۆژەی جاسکەوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچووەکان بە بڕی 300هەزار دۆلار، بەراورد بە هەناردەکردن لە رێگەی دوورگەی (خارکـــ)ــکەوە".

هەروەها وتیشی" ماوەی دووری نێوان وێستگەی جاسک و جەزیرەی خارک، نزیکەی 510 میلی دەریاییە، لە هەمانکاتدا کرێی گواستنەوەی نەوت بۆ بڕینی ئەو ڕێگاییە پێویستی بە 5 ڕۆژە، بۆیە کەمکردنەوەی کاتی گواستنەوەی ئەو رێگایە و کەمبوونەوەی تێچووەکان بە بڕی 300 هەزار دۆلار، گرنگی پرۆژەکە زیاتر دەردەخات".

هاوکات، رەزا دەهکەردی، دووپاتیکردەوە ئەو خەسڵەتانەی پرۆژەی جاسک، دەبنە هۆی دروستکردنی ڕکابەرییەکی بازرگانی بۆ ئەو بازارگانانەی  بەدوای کاتی کەم و تێچووی کەمتردا دەگەرێن.

ئاشکراکردنی گرنگی پرۆژەی جاسک لە کاتێکدایە،  لە ئایاری 2021ــدا، لە میانەی دانووستانەکانی ءئێران وئەمریکا لە ڤیەننا،  کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەکی کۆمپانیای نەوتی ئێرانی بڵاوکردەو رایگەیاند" ئێران لە مانگی داهاتوودا دەست دەکات بە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی لە ڕێگەی بەندەری جاسک"

پرۆژەی جاسک، یەکەم پرۆژەی ستراتیژی وڵاتی ئێرانە، بۆ هەناردەکردنی وزەی ئەو وڵاتە، بۆ بازرەکانی جیهان بێ ئەوەی بە گەرووی هورمز تێپەڕ بێت، لە هەمانکاتدا پرۆژەکە بەئامانجی گواستنەوەی نەوتی خاوە، لە لەناوچەی غورای بوشەهرەوە، بۆ بەندەری جاسک، سەر دەریای عومان و، بوون بە سەکۆی هەناردەکردنی نەوت لەکەنارەکانی مەکران، بە درێژایی 1000 کیلۆمەتر، هەروەها  پرۆژەکە توانای هەناردەکردنی یەک میلیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی هەیە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین