وەزیرێکی عێراق چارەسەرەکانی گرفتی کارەبای عێراق ئاشکرا دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

لوئەی خەتیب ئەمڕۆ لە توێتێکدا، چوار چارەسەر بۆ چارەکردنی گرفتی کارەبای عێراقی بڵاوکردەوە و راگەیاند" دوورکەوتنەوە لە پاڵپشتیەکانی ئێران وئەمریکا تاکە چارەسەری بەردەم کەرتی کارەبای عێراقن".

ئەمڕۆ سێشەمە، وەزیری پێشووی کارەبای عێراق، لوئەی خەتیب، لە پێگەی کۆمەڵایەتی تویتەردا، چوار چارەسەری خێڕای بۆ گرفتی کارەبای عێراق خستەڕوو.

لوئەی خەتیب بە ناراستەخۆ ئاماژە بە پشتبەستنی عێراق بە ئێران دەکات و دەڵێت" چارەسەر هونەریەکان گرفتی کارەبای عێراق چارە ناکەن، ئەگەر گرفتە ئابووریەکان چارەسەر نەکرێن".

هەروەها چارەسەری دووەمی گرفتی کارەبای عێراق بە دیدگای وەزیری پێشووی کەرتی کارەبای عێراق، دەستبەرداربوونی حکوومەتی عێراقە بەو هاوکارییە مادیییەی ئەمریکا کە برەکەی 12 ملیار دۆلاری ساڵانەیە و لەو بارەیەوە لوئەی خەتیب دەڵێت" دەستبەرداربوونی عێراق لە 12 ملیار دۆلار و دووبارە ڕێکخستنەوەی نرخی بەرهەمهێنانی کارەبا بە نرخی جیهانی، دەبێتە هۆی چارەسەر بوونی گرفتی کارەبای عێراق".

سەبارەت بە پێشنیاری سێ یەم و چوارە، لوئەی خەتیب دەڵیت" بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق لە رێگای کەرتی تایبەتەوە دەبێتە هۆی زیادکردنی بری بەرهەمهێنان و  کۆنترۆڵکردنی ئاستی دابەشکردنی کارەبا"، هەروەها دەڵێت “ کەمکردنەوەی سەرپێچیەکانی کەرتی کارەبا لە رێگەی یاساوە خزمەت بە کەرت کارەبای عێراق دەکات و لەو قەیرانە رزگاری دەبێت”.

ئەم لێدوانەی وەزیری پێشووی عێراق لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ڕۆژنامەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حکوومەتی ئێران هەناردەی کارەبا بۆ عێراق وەستاندووە، هاوکات لە چارەگی یەکەمی 2021ــدا،  کەرت کارەبای عێراق خاڵی نیشانەی  هێڕشە تیرۆرستیەکانی ناوچەکەیە، ئەمەیش بۆتە هۆی دروستکردنی قەیرانی بێ کارەبای، تەنانەت دوای سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا، حکوومەتی واشنتۆن، چوار مانگ لێخۆشبوونی بۆ عێراق درێژ كردووەتەوە، بۆئەوەی لە هاوردەكردنی گازی سروشتی ئێران بەردەوام بێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین