نرخی نەوت لە 100 دۆلارەوە بۆ 200 دۆلار ئابووری جیهان

نوچەنێت

هەلكشانی بەردەوامی نرخەکانی نەوت، دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی خواستی کڕینی زیاتری گرێبەستە نەوتیەکان، ئەم زیادبوونەوە ئەگەری هەیە تا 12 مانگی داهاتوو نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ 200 دۆلار بەرز بکەنەوە

لە کاتێکدا کە بازارەکانی یەکێتی ئەورووپا قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە بەرۆکی گرتووە، لەهەمانکاتدا پێشبینیەکان بۆ هاتنی زستانێکی سارد، بازارەکانی نەوت وگازی شلەژاندووە. پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت زیاتر بەرز ببێتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت بۆ 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەو قەیرانە جیهانییە پەتای کۆرۆنا دروستی کرد، ئەگەرێکی بەهێز هەیە تا کۆتای ساڵی 2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بگات بە 200 دۆلار.

هۆکاری سەرەکی پشت ئەو بەرزبوونەوەیە، زیادبوونی ڕێژەی خواستە بۆ کڕینی گرێبەستە نەوتیەکانە لە بۆرسە جیهانیەکان.

بە گوێرەی دواین ئامار و پێشهاتی ناوەندی ICE Futures Europe کە ناوەندی Bloomberg. بڵاو کراوەتەوە، دوای گەیشتنی نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ 80 دۆلار، ڕێژەی خواستی کڕینی گرێبەستە  نەوتیەکان لەلایەن کڕیارانی ئەو بوارە  1300 جار زیاتر بووە بەراورد بە ماوەکانی رابردوو، ئەمەیش دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست و گەیشتنی نرخی نەوت بۆ 200 دۆلار لە 12 مانگی داهاتوودا، ئەگەر خواستی کڕینی گرێبەستەکان بەو شیوەیە بەردەوام بێت.

لە ماوەی رابردوودا، بانکی ئەمریکا، پێشبینیەکانی بۆ نرخی نەوت وگەیشتنی بە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک خستە روو، دوای بڵاوبونوەوەی ئەو پێشهاتە، ئاستی خواستی کڕیاران بۆ گرێبەستە نەوتیەکان بە بڕی 20 هەزار گرێبەست تەنیا لە ماوەی مانگێکدا زیادیان کرد.

بە بەراورد کردنی ڕێژەی زیادبوونی خواست بۆ گڕیبەستە نەوتیەکان، دەگەین بە ئەنجامی ئەو هۆشداریەی  وەزیری نەوتی عەمان ئاراستەی جیهانی کرد لە بارەی نرخی نەوتەوە.

محمد بن حمد الرمحي لە بارەی نرخی نەوتەوە وتی" بارودۆخی پیشەسازی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، نرخی بەرمیلێک نەوت دەگات بە 200 دۆلار".

هەروەها وتیشی “ئەگەر کاری وەبەرهێنانی تازە لە بەرهەمهێنانی وزەی کاربۆنی نەوت وگاز نەکرێت، نرخەکانی نەوت زیاتر بەرز دەبنەوە”.

ئەم پێشهاتە تازانە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدان کە زیادبوونی خواستی بازارەکان دوای پەتای کۆرۆنا و کەمی ئاستی هەناردەکردنی وزەی رووسیا و هاتنی زستانێکی ساردم خواستی بەکاربردنی نەوت و گاز بەرزدەکەنەوە،لە هەمانکاتدا، ئاستی بەرهەمهێنان کەمترە و ئەندامانی ئۆپێک پلەس بە شێوەیەکی ڕێژەیی بڕی بەرهەمهێنان زیاد دەکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین