ئەمریکا: جگە لە ئۆپێک پلەس ڕێگەی تر دەگرینە بەر بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆشکی سپی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و پلانەکانی ئیدارەی بایدن بۆ هاوسەنگکردنی نرخەکانی وزە، دووپاتیکردەوە تەنیا پشت بە ئۆپێک پلەس نابەستین بۆ سەقامگیرکردنی بازارەکان بەڵک و ڕێگەی ترمان هەیە بۆ کەمکردنەوەی نرخی گاز

سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، جین ساكی نیگەرانی کۆشکی سپی لەبەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت وگاز بۆ ڕۆژنامەڤانان ئاشکرا کرد

جین وتی" ئیدارەی بایدن لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ ئەندامانی ئۆپێک بۆ هاوسەنگکردنی بازارەکانی نەوت وگاز"

هەروەها وتیشی" چارەسەری ئەو هاوسەنگیە تەنیا پێوەست نیە بە ئۆپێکەوە"

ئەم لێدوانەی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە، دوای گەیشتنی نرخەکانی نەوت بۆ 70 دۆلاو هاوکات بەرزبوونەوەی بەهای بەنزین لە بازارەکانی ئەمریکا، لە ئابی ئەمساڵدا، ئیدارەی بایدن داوای لە سعوودیە و ئیمارات کرد، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن، بەڵام دوای کۆبوونەوەی ئۆپێک لە سەرەتاییەکانی ئەیلولدا، بە سەرپەرەشتی ڕووسیا، داواکاریەکەی بایدن پشتگوێخرا.

دوای ئەو داوایەی ئیدارەی بایدن لە هەردوو وڵاتی ئەندامی سەرەکی لە ئۆپێک پلەس،  بووە هۆی خوڵقاندنی تێروانینی جودا بۆ داهاتووی وزە و تاوانباکردنی جۆ بایدن بە دژە ئەمریکای بە هۆی پاراستنی بەرژوەندیەکانی ئۆپێک پلەس، هاوکات بەشێکی تری سەرنجەکان لەسەر سیاسەتی جۆ بایدن، بەکارهێنانی سیاسەتی سفر کاربۆنییە دژی بەرژەوەندیەکانی ڕووسیا و چین

لە کاتی ئاشکراکردنی داوایەکەی جۆ بایدن بۆ هەریەکە لە سعوودیە ئیمارات، راوژێکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جیک سولێڤان  راگەیاند “ ئێمە لەگەڵ ئەندامانی ئۆپێک پلەس لەسەر هێڵێن بۆ ئەوەی لە کێبرکێی نرخی نەوت، سەقامگیری بۆ بازارەکان بگەڕێنینەوە”.

جیک سولێڤان ئەوەیشی زیاد کرد “بازارەکانی نرخی نەوت، بەردەوام لە کێبرکێدا دەمێننەوە و ئاستی هەناردە و هاوردەکردن سەقامگیری بۆ بازارەکان دەگەرێننەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە ئەندامانی ئۆپێک پلەس هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دووبارە بواژنەوەی ئابووری جیهان”

لە ئێستادا، جیک سولێڤان لە سعوودیە و لەگەڵ  چینشینی سعوودیە لە سەر پرسی یەمەن کۆدەبنەوە. سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیاری پێوەندی نێوان بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سەردانەکەی راوژێکاری ئەمنی ئەمریکا بۆ سعوودیە وتی" ئەمە جێگەی سەرنجە"

هەروەها وتیشی" بۆ دابەزاندنی نرخەکانی نەوت و سەقامگیرکردنی بازارەکان، تەنیا پشت بە ئۆپێک پلەس نابەستن، ڕێگای تر زۆرن ئێمە بیگرینە بەر بە تایبەت بۆ دابەزاندنی نرخی گاز".

نرخەکانی نەوت بەردەوام لەبەرزبوونەوەدان و پێشبینی دەکرێت تا کۆتای شەش مانگی داهاتوو لە نێوان 80 بۆ 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبێتەوە، هاوکات بڕیاروایە لە 4/10/2021، ئەندامانی ئۆپێک پلەس بۆ دووبارە بڕیاردان لە ڕێکخستنەوەی بازارەکانی نەوت کۆببنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین