عێراق برسی نیە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ئاژانسی خۆراکی جیهانی، عێراقی بە حەوتەم برسیترین و هەژارترین وڵاتی جیهان ڕیزبەند کردووە، وەزارەتی پلاندانانی عیراقی وەلامی راپۆرتەکە دەداتەوە و ئاشکرای دەکات عێراق برسی نیە

دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی خۆراکی  جیهانی  “WFP، تایبەت بە پرسی هەژاری و برسێتی عێراق،  وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی ئاژانسەکە دەداتەوە و دەلێت” عێراق برسی نیە"

لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیدا هاتووە، دوای هەریەکە لە وڵاتانی سۆماڵ ومەدگشکەر و کۆنگۆ و وڵاتە ئەفریقەیەکانی تر، عێراق لەسەر ئاستی جیهان، حەوتەم هەژارترین وبرسیترین وڵاتە، بە جۆرێک سێ  یەکی  خەڵکی عێراق بە برسێتی دەخەون.

لەوبارەیەوە، وەزارەتی پلاندان بەم خالانە وەڵامی ئاژانسی خۆراکی جیهانی دەداتەوە: 

  • عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی سەختی برێستی و هەژاری سەخت نەبۆتەوە، تەنانەت لەسەردەمی دژاوری کۆرۆناش، حکوومەتی عێراق لە ڕێگەی پلانی فراوان، توانیویەتی  بەشە خۆراکی پێویست بۆ هاوڵاتیانی عێراق دابین بکات.
  • حکوومەتی عێراق کۆمەڵێک ڕێکاری پێویست و بە پەلەی گرتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی لەسەردەمی کۆرۆنا، کە پێکهاتبوو لە تۆڕی  پاراستنی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لە رێگەی کارتی دابەشکردنی خۆراک، هەروەها دابەشکردنی پارەی کاش بۆ ئەو خانەوادانەی کە بە سەختی  تووشی هەژاری و لێقەوماوی بببون لەسەردەمی کۆرۆنادا.
  • بڵاوکردنەوەی زانیاری کە یەک لەسەر (سێ)ـــی خەلکی عێراق برسیە، ئەمە دوورە لەراستیدا، چونکە ڕێژەی بەدخۆراکی لە عێراق تەنیا ٪2ــی ژمارەی دانیشتوانە و ئەو ڕێژەیە دوای رووداوەکانی 2014 بۆ ئەم ئاستە بەرزبۆتەوە.
  • بەرزبوونەوەنی ئاستی هەژاری بۆ ٪31 بە مانای برسیبوونی خەڵکی عێراق نایەت، چونکە ئەو رێژەیە، بە واتای هەژاری دێت لەسەر بوارەکانی  تەندورستی،خوێندن و داهاتی مانگانە، ئەمەیش بە هۆکاری لێکەوتەکانی  کۆرۆنا بەو ئاستە بەرزبۆتەوە.
  • ڕێژەی ئەو خیزانانەی مانگانە بەشە خۆراکی حکوومەت وەردەگرن ٪95ــە.
  • ئەو رێژانەی وەزارەتەکانی حکوومەتی عێراق  پشتیان پێ دەبەستێت و لە راپۆرتەکانی بڵاویدەکاتەوە، بە گوێرەی پێوەر و بنەمایەکانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانن.
  • ئەو بنەما و ڕێژانەی ئاژانسی خۆرکی پشتی پێبەستوون، ڕاستنین و دوورن لە واقیع، هەروەها  هیچ پێوەندیەکانیان بنەما و ڕێژەکانی وەزارەتی پلاندنانەوە نیە، بۆیە نابێت و ناکرێت بارودۆخی عیراق، بە وڵاتانی تر بەراورد بکەن.

 بڵاوبوونەوەی راپۆرتی ئاژانسی خۆراکی جیهانی و بەیاننامەی وەزارەتی پلاندانان لە کاتێکدان، دوێنی رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى له‌ سه‌روتارى ئه‌مڕۆى باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ كاتێكدا كه‌ سێیه‌كى عێراقییه‌كان به‌ برسێتى ده‌خه‌ون، ئه‌وا لایه‌نه‌كانى عێراق ململانێ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت یه‌كێك له‌وانه‌ى ململانێیه‌كه‌ ده‌كات نوورى مالیكییه‌، پێشتر به‌ هۆى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كۆمه‌ڵێك قه‌یران و كاره‌سات به‌رۆكى عێراقيان گرتووه‌.

لەهەمانکاتدا، پێشبینی دەکرێت بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای نەوت و بێ بەهابوونی زیاتری دراوی دیناری عێراقی و وشکەساڵی رێژەی هەژاری لە عێراق زێدەتر بکەن

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین