پوتین جۆ بایدن ناچار دەکات بڕیار بدات؟ شیکاری ئابوری

نوچەنێت

زیاد نەکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن ئۆپێک پلەسەوە، بووە هۆی ئاشکرا کردنی پلانی جۆ بایدن بۆ بەکاربردنی یەدەگی نەوتی ستراتیژی ئەمریکا، ئەگەر جۆ بایدن ئەو بڕیارە بدات، ئەو لێکەوتەکانی کۆرۆنا، دەبنە هۆی تۆمارکردنی چوارەم جار لە مێژووی سەرکردەکانی ئەمریکا بۆ بەکاربردنی نەوتی ستراتیژی لەپێناو دابینکردنی ئاسایشی وزەی ئەمریکا

نیوەی دووەمی ساڵی 2021، بۆ ئەمریکا و ئیدارەی جۆ بیدن، جگە لە لێکەوتەکانی کۆرۆنا، قەیرانێکی دوا نەهاتووە، بە تایبەت دوای بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت و گاز، تەمبەڵی گەشەی ئابووری ئەمریکا. ئەو قەیرانەی ئەمریکا رووبەروی دەبێتەوە، چارەسەرەکەی لەدەست ڕووسیایە، بەڵام دیارە هێشتا ڤلادمیر پوتی خواستی چارەکردنی  ئەو قەیرانەی ئەمریکا و تەنانەت ئەورووپاش ڕووبەرووی بوونەوەتوە نیە.

دوای کۆبوونەوەی نۆڤەمبەری ئەمساڵی ئۆپێک پلەس و بڕیاری زیاد نەکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت، کاردانەوەی ئەمریکا و سەرۆکی ئەمریکا  بەرامبەر بە بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس جوداتر بوو.

 لەو ساتەی ئۆپێک پلەس بڕیاریدا نەوت زیاد نەکات، جۆ بایدن وتی"پێویست دەکات ئیدی ئەندامانی ئۆپێک پلەس نەوت زیاد بکەن، ئەگەر نا بوژاندوەی ئابووری روونادات"، هاوکات دوای ئەو بڕیارە وەزیری وزەی ئەمریکا  ئاشکرای کرد، کە سەرۆکی ئەمریکا وەک دەستەڵاتی خۆی پەنا دەباتە بەر ڕێگە چارەی تر لە پێناو کەمکردنەوەی نرخەکانی نەوت و ڕایگەیاند"سەرۆکی ئەمریکا پەنا دەباتە بەر بەکاربردنی یەدەگی ستراتیژی نەوتی ئەمریکا، بۆ کەمکردنەوەی نرخەکانی نەوت و دابەزاندنی بەهای بەنزین و ڕێگریکردن لە پەککەوتنی گەشەی ئابووری ئەمریکا".

بەڵام  شرۆڤەکارانی بواری وزە و پیشەسازی نەوت، ئەو هەنگاوەی بایدنیان بە بێ ئەنجام و سەخت ناوزەند کرد.

هۆکاری سەرنەگرتنی ئەو هەنگاوەی جۆ بایدن، پێوەستە بە جۆری  نەوتی یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا، بە جۆڕیک شارەزایان پێیان وایە، پێکهاتەی نەوتی یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا، ڕێژەیەکی زۆر گۆگردی تێدایە، ئەمەیش وا دەکات ئاستەنگ بۆ پرۆسەی پاڵاوتنی نەوتەکە دروست ببێت و لەهەمانکاتدا، دەبێتە هۆی بەکاربردنی گازی سروشتی زیاتر بۆ پاڵاوتنی، لەم کاتەی ئێستادا، کە نرخەکانی گازی سروشتی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، ئەم هەنگاوەی بایدن و ئەنجامەکەی دەخەنە ژێر پرسیارەوە

بە گوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکان، تا ڕیکەوتی 29ــی ئۆکتۆبەری 2021، ئاستی یەدەگی نەوتی ستراتیژی ئەمریکا بە 612.5 ملیۆن بەرمیل مەزندە دەکرێت، کە دابەشکراوە بەسەر 4 ناوچەی سەرەکی، بەڵام تەنیا ڕێژەی ٪40ــی ئەو یەدەگە، لە جۆری نەوتی شیرین و کەم کۆگردە، بۆیە شرۆڤەکاران ڕایان وایە دەست بردنی بۆ یەدەگی نەوتی ستراتیژی ئەمریکا، دژی بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس، کاریگەریەکی ئەوتۆ لەسەر نرخەکانی نەوت دروست ناکات و نابێتە هۆی دابەزینی نرخەکانی نەوت بۆ ئەو ڕێژەیەی کە خواستی ئەمریکا بێت.

کاردانەوەکانی جۆ بایدن دوای بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس بوونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دوای ئەوەی  نزمبوونەوەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی، ئەمەیش بووە هۆی ئەوەی دەنگۆی جودا لە بارەی  ئەگەری بەکاربردنی یەدەگی ستراتیژی نەوتی  ئەمریکا  ترسی بخاتە بەردەم پێوەندیەکانی ئەمریکا و ڕووسیا، لە بواری ئاسایشی وزە، بە تایبەت مێژووی ئەو ساتانەی کە سەرکردەکانی ئەمریکا پەنایان بۆ بەکاربردنی  یەدەگی نەوتی ستراتیژی بردووە.

یەدەگی نەوتی ستراتیژی ئەمریکا

یەدەگی نەوتی ستراتیژی ئەمریکا، بە یەکێک لە بەهێزترین  کەرەستەکانی بەردەم دەستەڵاتەکانی بایدن دادەنرێت بۆ بەکاربردنی لە کاتی دروستبوونی قەیرانی ئاسایشی وزەی ئەمریکا و بازارەکانی وزە، و پێکهاتووە لە  کۆگایەکی زلهێزی نەوتی خام بە بڕی زیاتر لە 600 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ناوچەکانی لویزیانا و تەکساس بۆ بەکاربردنی لە حالەتی لەناکاو، هاوکات مەزندە کراوە، ئەمریکا دەتوانێت یەدەگی نەوتی ستراتیژی خۆی بۆ ماوەی ساڵێک بەکار ببات، ئەگەر ئەندامانی ئۆپێک پلەس نەوت نەخەنە بازاڕەکانی وزەوە.

بەڵام شرۆڤەی جودا بۆ بڕیاری بایدن لە بەکاربردنی نەوتی یەدەگی ستراتیژی دەکرێت، لەو بارەیەوە ئەمریتا سین گەورە ڕاوێژکاری  کۆمپانیای ئێرنجی ئێسپێکتس، بە ناوەندی بلومبێرگی ڕاگەیاندووە “ ئێستا تۆپەکە لە مەیدانی جۆ بایدنە، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر بەکاربردنی نەوتی یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا بدات”

هەروەها وتیشی" نرخەکانی نەوت لە نێوان ماوەی بریارەکانی ئۆپێک پلەس و کاردانەوەکانی جۆ بایدن، تەنیا  دۆلار جیاوازیان بۆ دروس بووە، بۆیە پێشبینی ناکەم ، بایدن دەست بۆ ئەو بڕیارە ببات"

مێژووی بەکاربردنی نەوتی یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا و بڕیاری سەرۆکەکانی ئەمریکا، پێوەستە بە چەند قەیرانێكی جیهانی کە بوونە هۆی ئەوەی سەرۆکەکانی ئەمریکا لە کاتی جودا، کار بۆ بەکاربردنی نەوتی یەدەگی ستراتیژی وڵاتەکەیان ببەن. ئەوانیش:

جەنگی دووەمی کەنداو لە ساڵی 1991

دوای ڕووداوەکانی جەنگی دووەمی کەنداو و دروستبوونی مەترسی لەسەر ڕێژەی هەناردەکردن بۆ بازارەکان، و کەمبوونەوەی رێژەی هەناردەکردنی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،  ئەمریکا پەنای بردە بەر بەکاربردنی یەدەگی ستراتیژی نەوتی ئەمریکا، لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی وزەی ئەمریکا.

باهۆزەکانی کاترینا و ڕیتای دەریای ئەمریکا 

لە ساڵی 2005 بەهۆی باهۆز و زریانەکانی دەریای ئەمریکا، ناسراو بە کاترینا و ریتا، بوونە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر دابینکردنی نەوتی بازارەکانی ئەمریکا، ئەمەیش سەرۆکی ئەمریکای ناچار کرد، نەوتی یەدەگی سترتیژی بەکار ببات.

شۆرشی لیبیا لە 2011

ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی و سەرهەڵدانی شۆرشی لیبیا، دژی موعەمەر قەزافی لە ساڵی 2011، بووە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی ناوچەکە بۆ بازارەکان، ئەمەیش بووە هۆی بەکاربردنی نەوتی ستراتیژی ئەمریکا و یەدەگی عەمبارکراو.

 

کۆرۆنا بووە هۆی دروستکردنی کێڕڤی پێچەوانە بۆسەر بازارەکانی وزە، بە تایبەت دوای ئەو گەشە خێرایەی لە خواستی بازارەکان بۆسەر نەوت دروستبووە و لە بەرامبەردا، ئۆپێک پلسە ڕازی نییە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات، بیانووی سەرەکیش لەو پێداگیریەی ئەندامانی ئۆپێک پلەس، مانەوەی لێکەوتەکانی کۆرۆنایە بۆسەر ئاستی خواست و پێشبینی دەکەن تا کۆتایی 2021، خواستی سەر نەوت کەمببێتەوە.

دیسکی ئابووری دەزگای نوچە، لە بەدواداچون لە بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس و کاردانەوە وبڕیارەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێط و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی وزەی وڵاتان دەخاتە روو، بە تایبەت ئەگەر بایدن بڕیار بدات نەوتی یەدەگی ستراتیژی بەکار ببات.

ئەمریکا ڕۆژانە نزیکەی 11.5 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنیت، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ڕووداوەکانی پێش 2020 کەمتر بۆتە وە کە 13 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە بووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین