دادگای فیدراڵی عیراق: دوورخستەنەوەی پەرلەمانتاران کاری ئێمە نییە

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق، دۆسیەی ١٠ پەرلەمانتاری کوردی ناردە دادگای فیدراڵی عیراق، بە مەبەستی دوورخستنەوەیان لە پەرلەمان، دادگا داواکارییەکەی رەتکردەوە.
رۆژی 7-10-2017، لیژنەی کاتی پەرلەمان، کە لە هەردوو لیژنەی یاسایی و کاروباری پەرلەمانتاران پێکهاتووە، بەهۆی بەشداریکردنیان لە گشتپرسی، بڕیاری دوورخستنەوەی 10 پەلەمانتاری کوردی دەرکرد، کە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو، هەروەها شاخەوان عەبدوڵڵا، ڤیان دەخیل،  نەجیبە نەجیب، ئەشواق جاف و عەبدولعەزیز حەسەن لەو دە پەرلەمانتارەن.

دادگای فیدراڵی، لەبارەی داواکاری ئەو لیژنەیە، رەتیکردۆتەوە دەڵێت” دوورخستنەوەی پەرلەمانتاران، کاری ئێمەنییە”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com