نوچەنێت
لە دوو رۆژی داهاتوودا شاندى باڵای یەكێتی و پارتی بۆ تاوتوێكردنی دوایین رەشنووسی پرۆژە سیاسییەكەی نێوانیان، كۆده‌بنەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و واژۆكردنی رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی كۆبووەوە، دوای كۆبوونه‌وه‌كە مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له راگه‌یەندراوێكدا، ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی ١٨ـی شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان، به مه‌رجی واژۆكردنی رێككه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌به‌ستێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبارەی كاتی كۆبوونەوەی داهاتووی شاندی باڵای هەردوو مەكتەبی سیاسی ئه‌و دوو حزبه، بە میدیای فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگەیاندووه: بڕیاره رۆژی هەینی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە باره‌گای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆببنەوە.
سەعدی پیره دووپاتیشیكرده‌وه، ئامانج لەو كۆبوونەوەیه بۆ گفتوگۆكردنە لە سەر پڕۆژەی سیاسی و رەشنووسی رێككه‌وتنی كۆتایی نێوانیان، به‌ڵام تا ئێستا پارتی هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌م باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.