بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی دژی هاوسەرۆکین

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

جێگری مەڵبەندی ٩ی شارەزووری یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، سیستەمی هاوسەرۆکی بۆ قۆناغی ئێستای یەکێتی باش نییە و ناتوانێت کێشەکانی یەکێتی چارەسەر بکات.                                                                                         

ڕۆژی سێشەممە ١١-٢-٢٠٢٠، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبەکەیان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا سیستەمی هاوسەرۆکی بۆ حزبەکەیان پەسەندکرا.                                                                                                                                   

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، ئەحمەد قەدەفەری، جێگر مەڵبەندی ٩ ی شارەزوری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەبارەت بە سیستەمی هاوسەرۆکی، ڕایگەیاند”سیستەمی هاوسەرۆکی سەرەتا لە پەیڕەوەی ناوخۆی یەکێتیدا نەبووە، بەڵام دوای بەستنی کۆنگرە و ئەو لیژنەیەی کە پێکهێنرا بۆ هەموارکردنەوەی پەیرەوەکە، ئەوان سیستەمی هاو سەرۆکیان زیادیان کردووە”.                                                                                                   

ئەو بەرپرسەی یەکێتی، هەرەوەها دەڵێت”هاوسەرۆکی بۆ قۆناغی ئێستای یەکێتی باش نییەو ناتوانێت کێشەکانی یەکێتی چارەسەر بکات، ئەگەر بمانەوێت کێشەکانی یەکێتی چارەسەر بکەین و یەکێتی بکەینەوە بە یەکێتییەکەی جاران بەهاوسەرۆکی ناکرێت، ئەوکاتە تەنها جەنابی مام جەلال خۆی بوو، چارەسەری هەموو کێشەکانی دەکرد و فریای عێراق هەرێمی کوردستانیش دەکەوت”.                                                                                                              

ئەحمەد قەدەفەری ئاماژە بەوەدەکات، سیستەمی هاوسەرۆکی بۆ ئەو حزبانەشی کە پەیرەوی دەکەن، بۆئەوەیە یەکسانی جێندەری هەبێت، واتە(بەلایەنی کەمەوە یەکێک لەسەرۆکەکان ژن) بێت، نەک لەبەر ئەوەی کە ڕێککەوتن بێت، دەشڵێت”ئەگەر هاوسەرۆکی یەکسانی جێندەری تێدانەبێت، هاوسەرۆکیمان بۆچییە، ئەی بۆچی هەر یەک سەرۆکی نەبێت؟”.                                                                                                                                                   

هاوکات شەوی رابردوو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بڕیاری هەڵپەساردنی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دا، ئەمڕۆش هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاوهور شێخ جەنگی لەگەڵ کوسرەت ڕەسوڵ کۆبوونەوە.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com