نارەزایەتیەکان دژی داواکاریەکەی جۆ بایدن بۆ بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر دەبن ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئاژانسی وزەی جیهانی داواکاری جۆ بایدن بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن سعوودیە و ئیمارات، بە ریسک بۆ سەر بازارەکانی نەوت پێناس دەکات

داواکاریەیەکی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی بەڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایان ڕێکخراوی ئۆپێکەوە تووشی رەخنە و ناڕەزایەتی دەبێتەوە.

دوای ئەوەی لە رێککەوتی 12/8/2021، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ڕێژەی هەڵئاوسانی ئەمریکا، ئیدارەی بایدن ناچار کرد، داوا لە ئەندامە سەرەکییەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک (سعوودیە و ئیماڕات) بکات بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت.، رەخنەی تووند لە لایانی جودایەوە ئاراستەی ئەم بڕیارەی بایدن کرا.

ئاژانسی وزەی جیهانی لە راپۆرتێکیدا، ئەو بڕیارەی بایدن بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ڕیسک بۆ بازارەکانی نرخی نەوت و خواست و خستنە روو ئەژمار دەکات، لە راپۆرتەکەی IEAــدا هاتووە “ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایان رێکخراوی ئۆپێک پلەس، دەبێتە هۆی ناسەقامگیری بازارەکانی نەوت و، بە تایبەت کەمبوونەوەی خواست  وزیادبوونی رێژەی بەرهەمهێنان لە دەرەوەی رێکخراوەکە، ئەمەیش بە هۆی زیادبوونی لێشاوی تووشبوانی کۆرۆنا وەمەترسیەکان زیدەتر دەکات”.

ئەم سەرنج  و تێبینیەی  ئاژانسی وزەی جیهانی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و بڕیارەکەی جۆ بایدن لە کاتێکدایە، پێشبینیەکانی ئاژانسی وزە بۆ گەشەکردن و زیادبوونی رێژەی خواست لە 2021ــدا، وەک خۆیان دەمێننەوە زیاد ناکەن، واتە تا کۆتای ساڵ، خواستی جیهانی بۆ نەوت تەنیا 550 هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکات،  تەنانەت لە ساڵی داهاتووشدا، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی خواست بۆ نەوت کەمببێتەوە.

لە لایەکی تر، داواکاری جۆ بایدن بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی بڕی نەوت، بووە هۆی نارەزایەتی پایتەختی بەرهەمهێنانی نەوت کە تەکساسە، لەو بارەیەوە حاکمی تەکساس، پەیامێکی ئاراستەی کۆشکی سپی کردوو و رایگەیاند “ ئازیزان لە کۆشکی سپی، ئەگەر خواستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتتان هەیە، ئێمە دەتوانین ئەو برە نەوتە زیاتر بەرهەمهێنین”

هەروەها وتی" بۆچی ناچارمان دەکەن، پشت بە اهوردەکردنی وزەی دەرەکی ببەستین".

لە هەمانکاتدا، وەزیری وزە لە ناوچەی ئەلبارتای کەنەدی، Sonya Savage، رەخنەی توندی ئاراستەی جۆ بایدن کرد و بە “دووبەرەکی و دوورووی ” ئەو بریارەی بایدنی پێناس کرد.

هەروەها وەزیری وزە وتیشی" تۆ ناتوانی لە یەک کاتدا، بەرهەمهێننانی نەوتی ئۆپێک زیاد بکەی و پرۆژەی هێڵی گواستنەوەی Keystone XL pipeline رابگریت.  Sonya Savage ئەویشی زیادکرد" پرۆژەی Keystone XL pipeline  دەکرا ببێت بە سەرچاوەیەکی گرنگی بازارەکانی ئەمریکا و پێداگیر بێت بە بنەما و ڕێسایەکانی بازار، جگە لەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆنی کەمتر دەکردەوە".

پرۆژەی Keystone XL pipeline ، پرۆژەیەکی گواستنەوەی 830 هەزار بەرمیل نەوتی ناوچەی ئەلبارتای کەنەدی بوو بۆ کەنداوی مەکسیک و لە لایان دۆنالد ترەمپەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا، بەڵام دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئەم پڕۆژەیە بە بیانووی کاریگەری خراپی بۆ سەر ژینگەی ئەمریکا، بۆ ماوەی 12 ساڵ  کارکردن لێی وەستێنرا.

جگە لەوە سیناتۆری کۆمارییەکان Kevin McCarthy، رەخنەیەکی توند لە داواکاریەکەی جۆ بایدن  بۆ زیادکردنی نەوتی ئۆپێک دەگرێت و دەڵێت" ئێمە دەمانتوانی سەربەخۆیی وزەمان هەبێت، بەڵام وەک دیارە جۆ بایدن دەیەوێت بەرژەوەندی ئەمریکا دواین خاڵی گرنگیدانی بێت".

کۆمارییەکان: جۆبایدن نایەوێت ئەمریکا سیاسەتی سەربەخۆی وزەی هەبێت

سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی تەکساس، John Cornyn لە بارەی داواکاریەی جۆ بایدنەوە دەڵێت" داواکاری جۆ بایدن بۆ ئەندامانی ئۆپێک پلەس، پشتکردنە لە کۆمپانیاییە ئەمریکییەکان، ئەمەیش بە واتایی بێ بەهای ئەمریکا دیت لە دیدی بایدنەوە".

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، سەرۆکی هاوپەیمانیتی تەکساس بۆ وزە دەڵیت" سیاسەتی بایدن بۆ کەرتی وزە، بووە هۆی ڕیگری لەبەردەم بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و کەمبوونەوەی ئاستی خستنەروو، هەروەها پشت بەستن بە هاوردەکردنی وزەی بیانی، ئەمەیش هۆکارە لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین".

هەروەها وتی" ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین و زیادکردنی رێژەی هەلیکار و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، پشت بە کۆمپانیاییە ناوخۆییەکانی ئەمریکا ببەستێت، نەک داوا لە رووسیا و سعوودیە بکات  ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بکەن".

مامۆستایەکی زانکۆی کالیفۆرنیا، David Rabson، داواکارییەکی بایدن بە دروست پێناس دەکات و دەڵێت" نابێت بەرهەمهێنەرەکانی ئەمریکا رێگا بدەن، بەرهەمی ناوخۆی نەوتی ئەمریکا زیاد بکرێت، چونکە لەوکاتەدا، ئەمریکا دەستەڵاتی نرخەکانی نەوتی خاو دەبەخشێتە رووسیا و ئۆپێک".

بەڵام Dan Crenshaw، کۆنگرێسمانی ئەمریکا لەوبارەیەوە دەڵێت" ئەمریکا داوا لە سعوودیە وئیمارات دەکات، بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن، ئەم سیاسەتە نەک گەمژەییە،  و کەرتی نەوت و گازی ئەمریکا لە ناو دەبات، بەڵک و دژی وڵاتی ئەمریکا و بەرژەوەندیەکانی"

هەروەها ئەو کۆنگرێسمانە داوایەکەی کۆشکی سپی بە “anti-American” دژە ئەمریکا ناودەهێنێت.

شرۆڤەکارانی بازاری وزە، پێیان وایە، ئەم داوایەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی وزەی کاربۆنی و دوورکەوتنەوەیە لە بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و پێرەوکردنی یاسای سفر کاربۆنی  و بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوەیە لە ئەمریکدا.

جۆن هۆڤن: داواکاریەکەی جۆ بایدن بۆ ئۆپێک پلەس، بۆ  ئاراستەکردنی دۆلاری زیاترە بۆ بازارەکانی ئۆپێک

ئەم رەخنە و نارەزایەتیانەی ناوخۆی و دەرەکی بۆ داواکاریەکەی جۆ بایدن لە هەریەکە لە سعوودیە و ئیمارات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت  لە کاتێکدان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەنزین،  سستی گەشەی ئابووری ئەمریکا، بووە هۆی بڵاوکردنەوەی داواکاری جۆبایدن لە لایان کۆشکی سپییەوە بۆ ئەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت و نرخی بەنزین کەمبکرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین