ئاری هەرسین: کردنەوەی دەرگاکان ئەرکی سەرشانتانە

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی فراکسیۆنی فراکسیۆنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت،  دەرگاکردنەوەی لایەنەکانی هەرێم بەڕووی یەکتریدا خێر نییە، بەڵکو ئەوە ئەرکی سەرشانیانە.

بەهۆی ڕازی نەبوون بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٢ی مەی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرتەوازەیی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم درووستبووە، پێشتریش لایەنە ناڕازییەکانی هەرێم دەرگای گفتوگۆ و دانوستاندنیان بەڕووی یەکێتی و پارتی داخست، بەڵام دوای یەکلایی بوونەوەی ئەنجامەکان، دەڵێن دەرگامان بەڕووی یەکێتی و پارتیدا کردۆتەوە.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاری هەرسین، سەرۆکی فراکسیۆنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی دەرگاکردنەوەی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی یەکتر رایگەیاند “ئەو دەرگاکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، کە پێویستە بەڕووی یەکتردا بیکەنەوە خێر نییە بە یەکتری بکەن، بەڵکو ئەوە ئەرکی سەرشانی هەموو لایەنەکانە، چونکە هیچ رێگاچارەیەکی دیکەمان نییە، لەبەر ئەوەی ئێمە هێشتا دەوڵەت نیین”.

ئاری هەرسین جەختی لەوەکردەوە، گرنگترین شت بۆ کورد یەکڕیزی خۆیەتی، لەبەرئەوەی لە عێراق، وڵاتانی هەرێمی و وڵاتانی نێودەوڵەتیش، حساب بۆ ئەوە دەکرێت، تا چەند کورد لەناو خۆیدا یەکگرتووە. گوتیشی “ئەگەر کورد لەناو خۆیدا یەکگرتووبوو ئەوا حسابێکی زیاتری بۆ دەکرێت، ئەگەر یەکگرتوویش نەبێت ئەوا ئەو درزەی لە نێوانیاندا هەیە زەفەری پێدەبردرێت، هاوشێوەی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو”.    

سەبارەت بەوەی ئەگەر داواکاری کورد لە حکومەتی نوێی عێراق ڕەچاو نەکرێت، کورد لەنێوان بایکۆت و ئۆپۆزسیۆن کامیان هەڵبژێرێت ئاری هەرسین دەڵێت “هێشتا نازانرێت هەڵوێستیان چۆن دەبێت، هەرکات هەوڵوێستی ئەوانمان زانی ئەوکاتە لەسەر ئەو بنەمایە، ئێمەش هەڵوێستی خۆمان وەردەگرین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com