سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دیاری کرا

0

نوچەنێت

به‌پێی ئه‌وه‌ى به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتارى سه‌ركه‌وتووه‌، کە  سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنى خولى نوێی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی پارتى-یە.

له‌ هه‌ڵبژاردنى ٣٠-٩-٢٠١٨، پارتى دیموكراتى كوردستان، توانى ژمارەی کورسییەکانی لە ٣٨ کورسییەوە بەرز بکاتەوە بۆ ٤٥ کورسی په‌رله‌مان لە چاو رکابەرەکانی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد.

به‌پێی په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، دواى سوێندخواردنى یاسایی، یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌لایه‌ن “رێڤینگ محەمەد هرووری”، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا توانى (١٣٣١٢) ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.

رێڤینگ محەمەد هرووری، له‌دایكبووى ساڵى ١٩٥٢ی شارى ئامێدییه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك و خاوه‌ن بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه‌ له‌ هونه‌ر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com