موچەی پێشمەرگە گەیشت

0

نوچەنێت

بەرپرسێک لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە، لەو هاوکاریەی، کە لە ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە گەیشتۆتە هەولێر.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، بەرپرسێک لەوەزارەتی پێشمەرگە، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە راییگەیاند “پارەی هاوکاری ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە گەیشتووەتە بانکەکانی هەرێمی کوردستان و لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بەدابەشکردنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە”.

بەپێی گوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە، بڕی ٢٥ ملیار دینار، مانگانە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی ئەمریکا، وەک موچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەدرێتە وەزارەتی پێشمەرگە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com