ئیدارەی سلێمانی بڕیارێکی حکومەت جێبەجێ ناکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سلێمانى بڕیارێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ى داخستنى پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كانه‌وه‌ كاری پێناكرێت.

ئەم لە کاتێکدایە، بە گوێرەی نوسراوێکی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، كه‌ له‌ رۆژی ٥-٨-٢٠١٨ دەرکراوە، بڕیار درا به‌ گرتنه‌به‌رى ڕێكاری یاسایی پێویست له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ، له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و پاڵاوگه‌ نه‌وت و گازانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا و رێنماییه‌ به‌ركاره‌كان چالاكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و مۆڵه‌تى فه‌رمییان له‌ هیچ لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیدارى ڕه‌سمى وه‌رنه‌گرتووه‌ و بوونه‌ته‌ هۆى زیانگه‌یاندن به‌ سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، خاوه‌نه‌كانیان پابه‌ند ده‌كرێن به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و لابردنى پاڵاوگه‌كه‌، له‌گه‌ڵ گشت پێكهاته‌ و پاشكۆكانى و خاوێنكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كانیان”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، لەبارەی بڕیاری داخستنی ۆاڵاوگە نایاساییەکان راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى ٢٠١٥دا چه‌ندین به‌دواداچوونمان كرد و سه‌ردانى مه‌یدانی پاڵاوگه‌ و عه‌مباره‌كانى سووته‌مه‌نیمان كرد، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی دروست كراون و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانیش به‌ نووسراوێكى فه‌رمى له‌ هه‌مان ساڵدا فه‌رمانى داخستنیانی ده‌ركردووه‌، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا دانه‌خراون”.

غالب محەمەد ئاماژە بەوە دەدات، کە “دوای سوربوونمان له‌سه‌ر داخستنى ئه‌و پاڵاوگانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى هۆكارى سه‌ره‌كی پیسبوونى ژینگه‌ى سلێمانى و خراپبوونى كوالێتىی به‌نزین و سووته‌مه‌نی، مانگى رابردوو نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ نووسراوێكدا داواى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه‌، ڕێكارى یاسایی و ئه‌منى به‌رامبه‌ر ئه‌و پاڵاوگانه‌ بۆ داخستنیان بگرنه‌ به‌ر، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com