پارتی لەم هەڵبژاردنەش سەرکەوتنی بەدەستهێنا

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦-٩-٢٠١٨، لە میانی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە پشکی کوردە، کاندیدێکی پارتی هەڵبژێردرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە خولی یەکەمی دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەریەک لە د. بەشیر خەلیل و ئەحمەدی حاجی رەشید و موسەننا ئەمین لەگەڵ ئاڵا تاڵەبانی خۆیان کاندید کردبوو، بەڵام هەرچەندە ئاڵا تاڵەبانی لە کێبڕکێکە کشایەوە و د. بەشیر خەلیل ١٥٢ دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنا، هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست، کە ١٦٦ دەنگ بوو، بەدەستبهێنن، بەو هۆیەوە پرۆسەکە بۆ خولی دووەمی دەنگدان دواخرا.

لە پرۆسەی دەنگدانی نهێنیدا، کە ٢٨٢ پەرلەمانتار تێیدا بەشدار بوون و هەریەکە لە د. بەشیر خەلیل، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەحمەدی حاجی ڕەشید، لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کاندید بوون، پەرلەمانتاران دەنگیان بە د. بەشیر خەلیل دا و وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵیان بژارد.ن 

پرۆسەی هەڵبژاردنی کاندید بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ژمارەی دەنگەکان بەمشێوەیە:

– بەشیر حەداد، لەکۆی ٢٨٢ دەنگ، ١٨٥ دەنگی بەدەستهێنا.

– ئەحمەد حاجی رەشید، لە کۆی ٢٨٢ دەنگ، ٥٨ دەنگی بەدەست هێنا.

هەروەها ٢٨ دەنگ پووچەڵ کراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com