بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەهەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.

ئەمڕۆ (چوارشەممە ٩-١-٢٠١٩) مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا. ئێوارەی ئەمڕۆش گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، جگە لە سەرۆک بارزانی، لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com