مەسروور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: “کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ھەبوو”.

ئەمڕۆ ھەینی 15/2/2019، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆ بووەوە.

ھەر لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، تویتێکی کردووە و نووسیویەتی: “کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ھەبوو، باسمان لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان خەڵکی کوردستان و ڕووسیا کرد، ھەروەھا باسمان لە بارودۆخی سووریا و ڕێگاکانی برەودان بە پەیوەندییە بازرگانییەکان و وەبەرھێنان لەگەڵ کوردستان و عێراق بە گشتی کرد”.

ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بە فەرمی وەکوو میوانێکی سەرەکی داوەتی کۆنگرە ئاسایشیە جیھانيیەکە کراوە و بە سەرۆکایەتيی شاندێک کە لە سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دلشاد بارزانی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا بەشداری کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com