لە بەریتانیا بە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا

0

نوچە-ڕۆیتەرز

ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە رادەیەکی زۆر بەرز بۆتەوە.

تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٣٣٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

ئەم هەواڵە رۆژی پێنجشەممە ٢١-ی مەی، لە لایەن وەزارەتی تەندروستی ئەم وڵاتە ڕاگەیێندرا.

بە هەژمارکردنی ئەم ئامارە نوێیە، کۆی قوربانیانی پەتای کۆرۆنا لە بەریتانیا گەیشتە ٣٦ هەزار و ٤٢ حاڵەت.

ژمارەی تووشبووانیش گەیشتۆتە ٢٥٠ هەزا و ٩٠٨ حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ڕاشیگەیاند، باری تەندروستی هەزار و ٥٩٩ کەس لە توشبووان ناجێگیرە و لەگەڵ مەترسی مردن بەرەوڕوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com