کۆسرەت رەسوڵ: دەمانەوێت دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەناو یەکێتیدا بکەینە نەریت

0

نوچەنێت

جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەناو یەکێتیدا بکەینە نەریت، بەجۆرێک هەموو ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی بەشداربن لە بڕیاردانی سیاسی و بەرپرسیارێتی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 10-10-2017) ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌دوا رۆژی پرسه‌ی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی (مام جەلال)، سه‌ردانی دوا مه‌نزڵگه‌ی سكرتێری گشتی كۆچكردوی حزبه‌كه‌یان كرد.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یەکەمی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی، وێڕای سوپاسکردنی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان، كه‌ به‌شداربون له‌ مه‌راسیمه‌كانی ناشتن و پرسه‌ی مام جه‌لالدا، لەسەر مەزاری مام جەلال لەدەباشانی سلێمانی رایگەیاند “ئەوان لەسەر پەیامەکەی مام جەلال بەردەوامدەبن و کار بۆ یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردستانییەکان دەکەن، هەروەها ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال جێبه‌جێ بكه‌ن و سه‌رجه‌م بیر و بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان كۆبكه‌نه‌وه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن”.

جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی گوتیشی “دەمانەوێت دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەنا یەکێتیدا بکەینە نەریتێك و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی لە بڕیارداندا بەشداربن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com