شەڕی بەردەم ئیسرائیل و ئێران

0

نوچەنێت-پێگەی ئەتڵەنتیک

لە ئەمریکا، بە درێژدایی ساڵانی رابردوو زۆربەی باس و خواسەکان تایبەت کراوە بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی گروپی 1+5، بەڵام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخەکە بە تەواو جیاوازە.

هۆکارەکەی روونە، کاتێک ئێمە سەرقاڵی مشتومڕ بووین، ئێران بە کردەوە خەریک بوو و ئیسرائیلیش کاردانەوەی هەبوو. ئیسرائیل لە پێنج ساڵی رابردوو ١٠٠ هێرشی کردۆتە سەر ناوچە جیاجیاکانی سوریا. دوای ئەوەی، کە هەوڵەکانی ئێران بۆ گەیاندنی یارمەتی سەربازی بە حزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا بوو، ئیسرائیل دەستی دایە بۆردوومان و هێرشەکانی بۆ سەر سوریا.

ئیسرائیل مانگی رابردوو، ناوەندی دیراسات و توێژینەوە زانستییەکانی سوریای لە مصیاف بۆردوومان کرد، کە دەکەوێتە ناوەندی سوریا. بەپێچەوانەی ناونیشانەکەی، ئەم ناوەندە شوێنی راگرتنی چەکی کیمیایی و بۆمبی زیرەک بووە و لە راستیدا بنکەیەکی سەربازی بووە، تاکوو پەیمانگایەکی زانستنی. ئێستا بە پێی ئەو راپۆرتانەی، کە بڵاوبوونەتەوە و لەوانە راپۆرتەکەی ئالێکس فیشمەن، شرۆڤەکاری سەربازی باڵای ئیسرائیلی، ئێران پلانی ئامادەکاری بۆ دانانی پێگەیەکی بەهێزی ئاسمانی و سەربازی هەیە لە نزیک دیمەشق، کە ئەمە لە خۆیدا نەو مانایە، کە ئێران لە هەوڵدایە بە شێوەی مەیدانی سوپای پاسداران لەم وڵاتە جێگیر بکات. فیشمەن هەروەها دەڵێت “ئێران و رژێمی بەشار ئەسەد لە وتووێژدان تا ئیسکلەیەکی تایبەت لە بەندەری طرطوس رادەستی ئێڕان بکات و ئێرانیش بەم رێگەوە یەکەیەکی گەورەی سەربازانی خۆی رەوانەی سوریا بکات.

ئەم گۆڕانکاریە بە لای ئیسرائیلەوە جێی پەسەند نییە و ئەم پەیامەی خۆیشی ئاراستەی روسیا و ئەمریکا کرد. وەزیری بەرگری روسیا بە زووی سەردانی ئیسرائیل دەکات و دواتر وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەردانی واشنتۆن دەکات. هەوڵەکانی ئیسرائیل بە رێگەی پوتینەوە بۆ پێشگرتن بە ئێران (لە میانەی چوار سەردانەکەی خۆی بۆ روسیا لە یەک ساڵی رابردوودا) بێ ئەنجام ماوەتەوە و لە ئەنجامدا ئیسرائیل دەبێ بە تەنها هەڵوێست وەربگرێ، مەگەر ئەوەی، کە سیاسەت و ستراتژی نوێی ترەمپ، کە ئێستا لە رۆژەڤدایە، ئەمریکا بەرەو ئاراستەیەک ببات، کە رێکارێک بۆ بەربەستکردنی نفوز و بەهێزبوونی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدۆزێتەوە.

دەبێ چاوەڕێ بکەین، کە ئایا ئەمە روودەدات یان نا. لە پرسی رێککەوتنی ئەتۆمی گەڕێین، رەنگە کۆدەنگییەکی بەربڵاوتر سەبارەت بە رۆڵی سەربازی ئێران لە عێراق، سوریا، لوبنان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لە ئارادابێت.

ئەمریکا بە هەر ئەنجامێک بگات، ئەگەر ئێران بیهەوێ پەرە بە نفوز و پێگەی سەربازی خۆی لە سوریا بدات، ئیسرائیل بڕیاری چارەنووس سازی دەبێت. بوونی ئێران لە کەنارەکانی دەریای مەدیتەرانە و سنوورەکانی ئیسرائیل، دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوسەنگی سەربازی لە ناوچەکە و دۆخی ئەمنی ئیسرائیل بەرەو گۆڕانگاری دەبات. لە ژێر رێککەوتنە ئەتۆمیەکانی ئۆباما و ئێران، تاران ئێستا دەتوانێ پەرە بە بەرنامە موشەکیەکانی خۆی بدات و هیچ جۆرە کۆنتڕۆڵ و چادێرییەک بە سەر ئەم وڵاتەوە بوونی نییە. هەروەک سیناتۆر تیم کاتەن، گوتوویەتی “ئێڕان ئەگەر پێشتر بەرنامەی شاراوەی ئەتۆمی نەبووبێت، ئەوە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دەستی پێکردووە”.

فیشمەن، وەک ریش سپی شرۆڤەکارانی سەربازی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسیەکانی ئیسرائیل نەگاتە ئەنجام، بەرەوڕووی ئێرانیەکان دەبینەوە. بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ، کە ئێستا لە پلانیاندایە بەرەنگاری ئێران ببنەوە و دەبێ ئەم ئەنجامگیریەی ئیسرائیل لەبەرچاو بگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com