لوبنان، بەرەی شەڕی بە وەکالەت

0

نوچەنێت

رۆژنامەی ئیسرائیلی  هائارتێز، لە راپۆرتێکدا تیشکی خستۆتە سەر بابەتی دەستلەکارکێشانەوەی سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی لوبنان و دەشڵێت “ئەم وڵاتە خەریکە ببێتە مەیدانی جەنگی بەوەکالەتی سعودیە و ئێران”.

بە پێێ راپۆرتەکەی هائارتێز، نفوزی روو لە زیادبووی ئێڕان لە عێراق و سوریا و پشتیوانی ئەم وڵاتە، لە حوسییەکانی یەمەن، سعودیەی ناچار کردووە، کە بە رێگەی گوشاری سیاسی و ئابوری، بەرەیەکی نوێ بەرامبەر بە ئێران بکاتەوە.

لەم بارەوە دەکرێت ئاماژە بە دەستلەکارکێشانەوەی سەعد حەریری، رەخنە و هێڕشەکانی ناوبراو بۆ سەر ئێران و حزبوڵڵای لوبنان بکرێت.

بە گوتەی دپیلۆماتکارێکی رۆژئاوایی، پێدەچێت سعودیە لوبنانی وەک بژاردەیەک بۆ بەرەونگاربوونەوەی ئێران هەڵبژاردنێ، ئەویش بە رێگەی گوشار خستنە سەر حزبوڵڵای لوبنان.

ریاز وێڕای رەخنەی توندی لە حزبوڵڵامئەم گروپە لە بابەتی دەستلەکارکێشانەوەی حەریری بە بەرپرسیار دەزانێ و پێێو ایە، کە حزبوڵڵا سیاسەت و سیاسەتمەدارانی لوبنانی بە بارمتە گرتووە.

ئەم دواییانە، وەزیرێکی سعودیە داوای لە لوبنان کرد، کە بەرەنگاری حزبوڵڵا بێتەوە، داوایەک، کە رەنگە لە جێێ خۆیدا نەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە، کە حزبوڵڵای لوبنان رۆڵ و پێگەیەکی گرنگی لە پێکهاتەی سیاسی ئەم وڵاتەدا هەیە و دەسەڵاتی ئەم وڵاتە زۆر لاوازتر لەوە وێنا دەکرێ، کە توانای بەرەوڕووبوونەوەی ئەم گروپەی هەبێ، کە خاوەنی سوپایەکی پڕچەک و شەڕکەرە.

لە بەرامبەردا، بە سەرنجدان بە رەوتی دەستگیرکردنەکان لە سعودیە و پرۆسەری دژە گەندەڵی لەم وڵاتە، حزبوڵڵا و گروپەکانی نەیاری سعودیە دەڵێن، کە رەنگە بەرژەوەندی تاکەکسی حەریری کەوتبێتە مەترسییەوە و ناچار بووە دەستلەکاربکێشێتەوە.

سعودیە وێڕای رەتکردنی ئەم پڕوپاگەندەیە، حزبوڵڵا بە گوشار خستنە سەر حەریری تۆمەتبار دەکات. سعودیە بەردەوام رەخنەی لە رۆڵی حزبوڵڵا لە لوبنان گرتووە. عادل جەبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەم دواییانە جەختی کردبووە، کە جومگەکانی سەرەکی دەسەڵاتی لوبنان لە پاوانی حزبوڵڵا دایە و ئەم گروپەیە، کە قسەی یەکەم و کۆتایی پێیە.

جگە لە دوو وەزیری ئەندام لە کابینەی حەریری، میشل عون، سەرۆککۆماری لوبنانیش یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکیەکانی حزبوڵڵایە.

بە پێێ راپۆرتەکەی هائارتێز، حزبوڵڵا پلانی پێکهێنانی دەوڵەتێکی هەیە، کە حەریری و هاوپەیمانەکانی تیایدا بەشدار نەبن، کە ئەمە لە خۆیدا دەتوانێ لوبنان بەرەو ئاراستەی قەیران ببات، کە کۆتاییەکەی دەبێتە زیادبوونی ناکۆکی و ململانێکانی نێوان شیعە و سوننەی ئەم وڵاتە.

ئەمە لە کاتێکدایە سەعد حەریری لە ساتەوەختی دەست لەکارکێشانەوەی،دەڵێت گیانی لە مەترسیدایە و رەنگە تیرۆر بکرێت.حەریری هەروەکا قامکی تۆمەتی بەرەو لای ئێران و حزبوڵڵا درێژ کردەوە  وگوتی ئەم دوو لایەنە شەڕ و ئاژاوە لە لوبنان دەنێنەوە  وهەوڵی دابڕانی لوبنان لە جیهانی عەرەبی دەدەن.

سەرباری ئەمانەش،جارێک روون نییە کە هەڵوێست و هەنگاوەکانی سعودیە لە دژی حزبوڵڵا چی دەبێ، گروپێک، کە بە وەکالەت نوێنەرایەتی ئێران دەکات لە لوبنان. هەوڵەکانی دەیەی رابردووی سعودیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی حزبوڵڵا، نەیتوانی لاوازبوونی ئەم گروپەی لێبکەوێتەوە.

هەوڵەکانی سعودیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە سوریا و عێراق، تاکوو ئێستا ئەنجامبەخش نەبووە. لە عێراق ئەوەی، کە هەیە باڵادەستی میلیشیا شیعەکانی ژێر پشتیوانی تاران، بە تایبەت حەشدی شەعبییە.

لەم رووەوە، ئەم ناکامیەی سعودیە و چوونی عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی بۆ لوبنان، بەس بو تاکوو دەستبەجێ سەعد حەریری، دوای ئەوەی، کە لە گەڵ ویلایەتی کۆبووەوە، بچێتە سعودیە و لەوێوە هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رابگەیێنێت.

تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەم بڕیارەی حەریر، حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران بە موشەک فڕۆکەخانەی ریازیان کردە ئامانج، کە بە گوتەی سعودیە و ئەمریکا، موشەکەکە دروستکراوی ئێران بووە و بەم هێرشە، ئێران شەڕی لە دژی سعودیە راگەیاندووە.

محەممەد بن سەلمان، جێنیشنی یەکەمی شای سعودیە لە مانگی رابردوودا بوو، کە جەختی کردەوە ریاز رێگە نادات حوسییەکان لە یەمەن ببن بە حزبوڵڵای لوبنانەوە و شەڕی بە وەکالەت بۆ ئێران بکات.

هەر لەم پەیوەندیەدا، سەرباری هەڵكشانی ناکۆکی و ململانێکانی ئێران و حزبوڵڵا لە گەڵ سعودیە، بە رواڵەت لایەنەکانی ئەم ململانێێە، تاکوو ئێستا خۆیان لە قەرەی شەڕیکی راستەوخۆی سەربازی و قورس نەداوە. هاوکات لە گەڵ ئەوەی، کە سەید حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی حزبوڵڵا  خوازیاری هێورکردنەوە و خۆبەدوور گرتن لە شەڕە، لایەنگرانی حەریری بە رێگای خۆپیشاندان خوازیاری دوور کەوتنەوە لە توندوتیژین.

لەم رووەوە، بە گوتەی وەزیری بەرگری سعودیە، لە ئێستادا تەرکیز خراوەتە سەر گەمارو و ئابڵۆقە ئابووریەکان بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم شێرپەنجەیە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com