د. رێکەوت حەمە رەشید: بەغدا ١٧٠ ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین دەکات

0

نوچەنێت

ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەغدا بۆ ساڵی داهاتوو ١٧٠ ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین دەکات.

لە مانگی رابردوو، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق قسەی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، کە کەمبوونەوەی بڕی دەرمان بۆ هەرێم پەیوەندی نییە بە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداوە، بەڵکو لەو بەشە بودجەی فیدراڵی ئەو بەشی لە ١٧%ی کە بۆ بەشە دەرمانی هەرێم ئامادەکراوە ١٠٨ ملیار دینار بووە و لە ئێستادا تەواوبووە بۆیە ناتوانن وەک ڕابردوو دەرمانی پێویست ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئەمڕۆ (چوارشەممە ٦-١٢-٢٠١٧) د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆ ساڵی ٢٠١٧، بەغداد بڕی ١٠٨ ملیار دیناری بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین کرد، و بۆ ساڵی داهاتووش بەڵێنی داوە بڕی ١٧٠ ملیار دینارمان بۆ دابین بکات و دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەنێرێت، ئەگەر بە سیاسی نەکرێت.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە دا، کە تائێستا نرخیان لەسەر پێنج هەزار جۆر دەرمان داناوە و لە هەوڵەکانیشیان بەردەوام دەبن بۆ دیاریکردنی نرخی دەرمانەکانی دیکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com