حەماس: بڕیارەکەی ترەمپ، دەرگاکانی جەهەندەم دەکاتەوە

0

نوچەنێت-ئێندیپێندێنت

پێگەی ئێندیپێندێنت، لە سەر زاری گوتەنێژی حەماس گواستوویەتیەوە، بڕیارەکەی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی بەفەرمی ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، هیچ گۆڕانکارییەکی لە واقعی ئەم شارە، کە شارێکی عەرەبی-ئیسلامییە، سەرکەوتوو نابێت.

گوتەبێژی حەماس لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لاوەکان و بەرەی بەرگری فەلەستین دەبێ بە هەموو شێوەیەک، کە بۆیان دەکرێت، بەرەنگاری ئەم بڕیارەی ترەمپ ببنەوە و دژکردەوەیان هەبێت.

حەماس ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکای بە هێڵی سوور وەسف کردووە و جەختیش دەکاتەوە، کە بەرەی موقاومەت رێگە بە ئەتککردنی قودس نادات.

گوتەبێژی حەماس هەروەها دەڵێت، ئەمە بڕیارەێکی گەمژانەیە و تێپەڕینی کات دەیسەلمێنێ، کە گەورەترین دۆڕاوی ئەم گەمەیە بڕیارەکەی ترەمپ و نەتانیاهۆن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com