شێخی ئەزهەر: ترەمپ هەستی موسوڵمانانی جیهانی نادیدە گرت

0

نوچەنێت- المصری الیوم

شێخی ئەزهەر بەرامبەر بە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ بەفەرمی ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، هەڵوێستی وەرگرت.

شێخی ئەزهەر، ویڕای هۆشداری دان دەربارەی لێکەوتە و دەرهاویشتە مەترسیدارەکانی ئەم بڕیارەی ترەمپ، دەڵێت: بڕیارەکەی ترەمپ ستەمە لە فەلەستینییەکان و نکۆلی کردنی مافەکانیان. لای خۆیەوە شێخی ئەزهەر جەختیش دەکاتەوە، کە سەرۆکی ئەمریکا بەم بڕیارەی هەست و سۆزی زیاتر لە یەک ملیار و نێوێک لە موسوڵمانانی جیهان و بە ملیۆنان کەس لە مەسیحییە عەرەبەکانی نادیدە گرت.

لە درێژەی قسەکانیدا موفتی ئەزهەر گوتی: قودس و ناسنامەی فەلەستینی و عەرەبیەکەی دەبێ، لە لایەن هەموو کەس و لایەنێکی بە ویژدان و ژیری جیهان گرنگی پێ بدرێ، تاکوو ئەو ماتمانە کەمەش، کە لە نێوان فەلەستینییەکان و هەروەها عەرەبەکان و موسوڵمانانی جیهان بە نیسبەت کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە ماوە، لە ناو نەچێت.

شێخی ئەزهەر راشێگەیاند: بەم زووانە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی دەربارەی قودس بەڕێوە دەبەن و داوای لە موفتی و ئەنجومەنی زانایانی موسوڵمان کرد، کە بۆ تاوتوێ کردنی ئەم پرسە و دەرهاویشتەکانی، کۆبوونەوەیەیەکی نائاسایی ئەنجام بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com