خەسرۆ گۆران:گۆڕان و كۆمەڵ، ئیعاز بە بەغدا دەدەن،موچە بۆ هەرێم نەنێرێت

0

نوچەنێت

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت، سەردانەكەی گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بۆ بەغداد، بە مەبەستی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكان بووە.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان،بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە”وەفدی سێ لایەنەكە هەر لەخۆیانەوە سەردانی بەغدادیان كرد، هیچ لەبابەتەكان نەگۆڕاوە، ئەوان لە راگەیاندنەكانەوە باس و داوای موچەی فەرمانبەران دەكەن، بەڵام لەپشتەوە هۆكاری نەناردنی موچە و پارەی جوتیارانی كوردستان، دوو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكەن و گومانیان لای عەبادی دروست كردووە”.

ئەوە ئەندامەی سەرکرایەتی پارتی، ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای سەردانەكەیان بۆ بەغداد، هیچ شتێك نەكراوە كە بڵێین ئەمە گۆڕانكارییە لە سیاسەتی بەغداد بەرامبەر هەرێم، چونی هەر شاندێكی حزبی بۆ بەغداد هیچ دەسكەوتێكی نابێت وە ئەمە شتێكی زۆر خراپ و مەترسییە.

 خەسرەو گۆران دەڵێت”داهێنەری پەرتەوازەیی لە هەرێمی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان بووە و دەبێت شاندی حكومەت بچێتە بەغداد بۆ گفتوگۆكردن نەك شاندی ئۆپۆزسیۆن، یان شاندی چەند حیزبێك كە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكان دەچن”.

هاوکات رایگەیاندووە”گۆڕان و كۆمەڵ ئیعاز دەدەن بە حكومەتی عێراقی، بۆ ئەوەی بودجە و موچە نەنێرێت بۆ كوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com