جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا: تورکیا هێزەکانی بکشێنێتەوە

0

نوچەنێت-مشرق

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا، وێڕای رەخنەی توندی لەبارەی بوونی هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا و تورکیا لە سەر خاکی ئەم وڵاتە جەخت دەکاتەوە، کە دەبێ دەستوری نوێی سوریا لە ناوخۆ ئامادەبکرێت.

فەیسەڵ میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا دەشڵێت: ئامادەبوونی هێزە سەربازیەکانی تورکیا لە سەر خاکی سوریا، لایەنی دەستدرێژی و داگیرکاری هەیە و قابیلی قبووڵ نییە.

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا داوا لە تورکیا دەکات، کە تێکڕای هێزەکانی لە سەر خاکی وڵاتەکەی بکشێنێتەوە و چیدی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی دیمەشق نەکات.

فەیسەڵ لەبارەی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە سوریا و بوونی هێزە سەربازیەکانی لەم وڵاتە، دەڵێت: بوونی هەر جۆرە بنکەیەکی سەربازی، لە خۆیدا داگیرکارییە و هەر بەم روانینەش مامەڵەی لە گەڵ دەکەین.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بارەی رۆڵی دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەم وڵاتە، گوتی: دی مستۆرا بە ئاراستەی بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی رۆژئاوا هەنگاو دەنێت و لە پرۆسەی سیاسی سوریا و گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە، جددی نییە.

فەیسەڵ دەشڵێت، دی مستۆرا نابەرپرسانە دەجووڵێتەوە و دەبێ بەرامبەر بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەڵامدەر بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com