سەعد حەریری: هیچ وڵاتێک دەستوەرادن لە کاروباری لوبنان نەکات

0

نوچەنێت-وۆڵ ستریت جۆڕناڵ

سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، وێڕای ستایشی رۆڵی حزبوڵڵای لوبنان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزیەکان، داوا دەکات ئەم وڵاتە لە دەرەوەی بازنەی ململانێ ناوچەییەکانی سعودیە و ئێران بمێنێتەوە.

سەعد حەریری، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، دەڵێت: بە بۆچوونی ئەو، حزبوڵڵای لوبنان دەتوانێ لە کابینەی حکومەتی ئەم وڵاتە، کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی پێکدێت، بەشدار بێت.

حەریری، مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو، لە ریازی پایتەختی سعودیە، وێڕای هێرش بۆ سەر حکومەتی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

دەستلەکارکێشانەوە حەریری، رەخنەی زۆری بەدواوە بوو و هەندێک لە میدیاکانی لوبنان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە رایانگەیاند، کە حەریری لە ژێر گوشاری سعودیە ناچار کراوە واز لە پۆستەکەی بهێنێت.

حەریری،سەرئەنجام بە هۆی نێوەندگیری فەرەنسا، سعودیەی جێهێشت و چووە فەرەنسا، دواتر گەڕایەوەی وڵاتەکەی و درێژەی بەکاروباری خۆی دا.

حەریری بە وۆڵ ستریت جۆڕناڵی گوتووە: حزبوڵڵا بەشێک بووە لە دەوڵەتی لوبنان و ئەمەش مانای ئەوە دەگەیةی، کە دەوڵەتێکی گشتگیر دەتوانێ سەقامگیری سیاسی لوبنان دەستەبەر بکات.

حەریری جەختیشی کردۆەوە، کە رێگە بە دەستوەردانی هیچ وڵاتێک لە سیاسەتی لوبنان نادەن. هەروەها گوتوویەتی: پەیوەندیەکانی لوبنان لە گەڵ ئێران و تێکڕای وڵاتانی کەنداو دەبێ لە باشترین ئاستی خۆیدا بێت،بەڵام پەیوەندیەک کە دواجار لە بەرژەوەندی نەتەوەیی لوبنان تەواو بێت.

حەریری ئومێدوارە، کە سعودیە سەرلەنوێ یارمەتیە داراییەکانی خۆی بۆ لوبنان دەستپێبکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com