چەک داماڵینی حەشدی شەعبی، کێشەیەکی بەردەم عەبادی

0

نوچەنێت

لە گەڵ پرۆسەی پاکسازی عێراق لە بوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی، ئەو میلیشا عێراقیانەی، کە بە حەشدی شەعبی دەناسرێنەوە، بەرەبەرە وەلادەنرێن، یان ئیزن دەدرێن یان ئەوەی، کە تێکەڵ بە هێزەکانی دیکە دەکرێن.

حەشدی شەعبی، هەمان ئەو گروپەیە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، لە سەر داوای هاوپەیمانانی سوننەی عەبادی لە ناوچەکە و لە رۆژئاوا، دوای ئەوەی، کە کاروکردەوەی ئەم گروپە نیشانی دا، کە نوسخەی ئێرانی سوپای پاسدارانە، بڕیاری داوە بەرەبەرە هەڵیبوەشێنێتەوە.

شارەزایەکی کاروباری یاسایی بە گۆڵف نیوزی گوتووە: بە هۆی نەبوونی هەیکەلەیەکی یاسامەندی سەربازی، کۆنتڕۆڵی ئەم گروپە میلیشیاییە ئەستەمە، بە جۆرێک، کە بۆتە قەیرانێکی گەورە لە بەردەم عەبادی. بە گوتەی ئەم شارەزایە، حەشدی شەعبی وەک حکومەتێک لە ناو دەوڵەتی عێراق وایە، کە کۆنتڕۆڵکردنی گەلێک ئەستەمە.

لە لایەکی دیکەوە، بە گوتەی یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی، لەناوبردنی هێزیكی ١٥٠ هەزار کەسی، کە دەسەڵاتی بە سەر سەدان بنکەی سەربازی، جبەخانە و کارگەی دورستکردنی رۆکێت هەیە، کارێکی ئاسان نییە.

گروپێک، کە لە رۆژانی یەکەمی بە دەسەڵات گەیشتنی حەیدەر عەبادی، یەکێک بووە لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی پێگەی حکومەتەکەی و تاکوو ئێستاش بەردەوامە و فاکتەرێک، کە بە سەرنجدان بە نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان، کە بڕیارە مانگی مەی بەڕێوە بچێ، لە دیدی سەرۆکوەزیرانی شیعەی عێراق شاراوە نییە.

هەڵوەشاندنەوەی هێزێکی چەکدار، کە لە لایەن سوپای قودسی ئێرانەوە لە رووی دارایی و سەربازییە پاڵپشتی دەکرێ، قەیرانێکی گەورەیە، لە لایەک عەبادی دەخاتە ژێر گوشارەکانی ئێران، لە لایەکی دیکەشەوە عەبادی دەخاتە ژێر گوشارە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها وڵاتانی دراوسێی سوننەی عێراق.

سەرچاوەیەکی نزیک لە دەوڵەتی عەبادی لە بەغدا دەڵێت: جێبەجێبوونی بڕیاری عەبادی بۆ چەک داماڵینی حەشدی شەعبی، بە وەرگرتنەوەی چەکە قورسەکانی دەستی ئەم گروپە، یان کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی بۆ نیوە یان ئیزندانی ئەندامانی بەساڵاداچوو و بریندارەکان دەستپێدەکات.

کێشەیەکی دیکەی بەردەم عەبادی، وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق، پرسی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتێكە، کە زیاتر لە سی ساڵە لە شەڕ لە گەڵ دراوسێکان بووە، بێجگە لەمەش دەبێ شەڕی داعش و هاتنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێ زیاد بکرێت. کێشەیەکی گەورە، کە تەنها بە رێگە یارمەتی دارایی نێودەوڵەتی و وڵاتانی داروسێ و دەوڵەمەندی وەک سعودیە چارەسەر دەبێت.

گڵۆپی سەوزی ئەم یارمەتیانە، دوای شکستی سەربازی داعش، کە عێراق لە لایەن وڵاتانی سعودیە و هاوپەیمانانی ناوچەیی ریاز و هەروەها ئەمریکا بۆ عەبادی هەڵکراوە.

ئێستا عەبادی لە بەردەم دووڕیانێکدایە، لە لایەک ئێرانی دراوسێی پشتیوانی عێراق لە شەری دژ بە داعش، خوازیاری مانەوەی حەشدی شەعبییە بە هەموو مانەیەک؛ سعودیەی سوننەش بە سەروەت و سامانی نەوت و هەروەها بەهێزترین هاوپەیمانی نێودەوڵەتی عێراق، واتە ئەمریکا، لە لایەکی دیکە. ئەوەی، کە عەبادی کام رێگا هەڵدەبژێرێ، تاکوو ئێستا وەڵامەکەی ناڕوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com