نەتەوەیەکگرتوەکان لە بارەی یەمەن رەخنە لە ئێران و سعودیە دەگرێت

0

نوچە-سی.ئێن.ئێن

لە راپۆرتێکدا کە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە رەوشی یەمەن و دۆخی مرۆیی لەم وڵاتە بڵاوی کردۆتەوە، تیایدا رەخنە لە رۆڵی سعودیە و ئێران لەم وڵاتە گیراوە.

بە پێی راپۆرتێکی نهێنی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێران لە بابەتی پڕچەککردنی حوسییەکانی ژێر پشتیوانی خۆی، رەخنەی توندی ئاراستە کراوە و جەخت کراوەتەوە کە  چەکدارە حوسییەکان لە شەڕ لە گەڵ هاوپەیمانی ئیسلامی و سەربازی، کە لە لایەن سعودیەوە سەرکردایەتی دەکرێ، موشەکی بالستی بە کارهێناوە و موشەکەکانیش موڵکی ئێرانن.

لە بەشێکی دیکەی ئەم راپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکان، رەخنە لە هاوپەیمانی ئیسلامی گیراوە، کە لە وڵاتی شەڕلێدراوی یەمەن، رۆڵی نەرێنی بووە و لەم بارەوە ئاماژە بە گەمارۆکانی سەر یەمەن کراوە.هەروەها ئاماژە بە زیانی گیانی بە خەڵکی مەدەنی شارەکانی یەمەن کراوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com