سەعد حەدیسی: بەغدا بە خێرایی دۆسیەی موچەی هەرێم یەکلا دەکاتەوە

0

نوچەنێت-هەولێر

گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێ، کۆنوونەوەکانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی، ئەرێنی بوون و تێیدا تاوتوێی پەلەکردن لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی موچەخۆرانی هەرێم کراوە.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی روسیا تیشک دەخاتە سەر کۆبوونەوەکانی شەممەی نێوان سەرۆکی حکومەتی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق.

حەدیسی وتوویەتی کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و رێککەوتوون کاری لێژنەهاوبەشەکانی نێوان هەردوولا بەردەوام بن لە کارەکانیان لەو دۆسیانەی هەردوولا لەسەریان ناکۆکن.

گوتەبێژەکەی حکومەتی عێراق گوتووشیەتی لە هەمان کۆبوونەوەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی پەلەکردن لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و جەختکراوەتەوە، کە دەبێ بەغدا کۆتایی بە دۆسیەکە بهێنێ و یەکلایی بکاتەوە و شایستە داراییەکانی موچەخۆران بنیرێ لەپاش وردبینییان لەلایەن دیوانی جاودێریی داراییەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com