لاڤرۆف: شەڕێکی نوێ بەڕێوەیە

0

نوچە-سپۆتنیک

وەزیری دەرەوەی روسیا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بارەی ململانێ و بارگرژی نێوان تاران و تەل ئەبیب، جەخت لەوە دەکاتەوە کە مۆسکۆ لە دژی هەو هەوڵێکە، بیهەوێ شەڕ لە دژی ئێران دروست بکات.

سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، مۆسکۆ نیگەرانی قووڵتربوونەوەی کێشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلە و لە بارەی روودانی شەڕ لە نێوان ئەم دوو وڵاتە، هۆشداری دەدات.

لاڤرۆڤ لەبارەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەی ئێران لە خاکی ئیسرائیل، گوتی، دەبێ لێکۆلێنەوە لەم رووداوە بکرێت.

لەبارەی عەفرینەوە و هێرشی سەربازی تورکیا، بۆ سەر ئەم هەرێمە، وەزیری دەرەوەی روسیا جەخت دەکاتەوە کە هەڵوێستی مۆسکۆ لەم بارەوە نەگۆڕە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com