سێ وڵات لەسەر قەیرانی سوریا کۆدەبنەوە

0

نوچە-رۆیتەرز

کۆشکی کرملین دەڵێت هەر یەک لە ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، مانگی ئەمپریل لەبارەی سوریا کۆدەبەنوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز، هەواڵی ئەم کۆبوونەوە لە سەر زاری دیمتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین بڵاو بۆتەوە.

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتانی روسیا، ئێران و تورکیا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی سەرانی ئەم وڵاتانە،لە رۆژانی داهاتوو لە ئاستانای پایتەختی کازاخستان کۆدەبنەوە.

روسیا لە ساڵی ٢٠١٥وە لە قازانجی رژێمی بەشار ئەسەد، دەستوەردانی سەربازی لە شەڕی ناوخۆی سوریا کردووە. ئێرانیش هەر لە سەرتاوە وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژی دیمەشق، لە رووی لۆجستی و سەربازی و داراییەوە، پشتیوانی لە رژێمی بەشار ئەسەد کردووە.

مۆسکۆ، تاران و ئەنقەرە، جانیوەری ٢٠١٧ ، لە میانەی کۆبوونەوەکانی ئاستانا، بە ئامانجی پێکهێنانی ئاشتی و ئارامی لە سوریا گفتوگۆکانی ئاشتییان بەڕێوەبردووە.

ئەنجامی چەند خولی گفتوگۆکانای ئاستانا، رێککەوتنی ئەم سێ وڵاتە بووە لە سەر دیاریکردنی ناوچەکانی کەم کردنەوەی ئاڵۆز و شەڕ. خودی ئەم وڵاتانەش وەک گرەنتیکاری ئاشتی بەرپرسیارێتی پرۆسەی ئاگربەستی سوریا-یان لە ئەستۆتە.

شەڕی ناوخۆی سوریا، تاکو ئێستا سەدان هەزار کوژراوی لە لایەنەکانی ئەم شەڕ بەدواوە بووە  و، بە ملیۆنان بریندار و ئاوارەشی لێکەوتۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com