وردەکاری لە بارەی زانیاری سەردانی شازادەکە بۆ عیراق

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

ئامادەبوونی شازادەی جێنشینی سعودیە لە عێراق، بە یەکەمین سەردانی بەرپرسیکی باڵای سعودیە هەژمار دەکرێ لە دوای ١٩٨٩.

سەرچاوەیەکی عێراق، وردەکاری سەردانەکەی جێگری یەکەمی شای سعودیە بۆ عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، محەممەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیە، وێڕای شاندێکی باڵا لە ئاستی وەزیرانی  وبەرپرسانی حکومی و بازرگانانی ئەم وڵاتە سەردانی سعودیە دەکات.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، کە بن سەلمان بەم زوانە سەردانی بەغدا دەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە.

لە دیداری لە گەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق، چۆنیەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی ریاز و بەغدا، لە هەموو بوارەکاندا تاوتوێ دەکرێ. هەروەها چەند رێککەتنێکی ئابوری و وەبەرهێنانی لە نێوان دوو وڵات واژۆ دەکرێت.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، شازادەی جێنشینی سعودیە بەشداری رێوڕەسمی کرانەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا  و نەجەف دەبێت.

ئەم سەردانەی بن سەلمان بۆ عێراق، لە سەر داوای فەرمی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com