لاڤرۆف هۆشداری دەدات

0

نوچە-تاس

وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سوریا کۆمەڵێک دەرهاویشتەی مەترسیداری بەدواوە دەبێت.

بە گوێرەی ئاژانسی تاس، سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا بەرامبەر بە لێدوانی باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، کە باسی لە ئەگەری هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر سوریا کردووە. هۆشداری دەدات و دەڵێت، هێرش بۆ سەر سوریا کاردانەوە و دەرهاویشتەی مەترسیداری دەبێت.

لاڤرۆف دەشڵێت، ئەگەر ئەمریکا ئەم هێرشە بکاتە سەر سوریا، دەرهاویشتەی جددی بەدواوە دەبێت. خانمی هێلی دەبێ بزانی ئەم جۆرە بابەتانە، شتێک نییە کە لە ئەنجومەنی ئاسایش باسی لە سەر بکرێت. بەرپرسانی سەربازی روسیا و ئەمریکا، کەناڵی تایبەت بە پەیوەندییان هەیە و لە رێگەی ئەم کەناڵانە دەکرێ گفتوگۆ بکرێت. هاوپەیمانی نێودەوڵەتییش بە باشی ئاگاداری ئەم وردەکاریە-یە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com