زاڵمای خەلیلزاد و مه‌كگۆرك سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كەن

0

نوچەنێت

لە دوو پەیامی جیاوازدا، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش و باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق، سەرەخۆشییان لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای دووانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە ٢-٤-٢٠١٨، بە جەڵتەی دڵ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا كۆچی دواییكرد. بۆ ماوەی سێ رۆژ لە پیرمام پرسەی بۆ دانرا و هەزاران کەس لە چین و توێژەکانی چوارپارچەی کوردستان و، لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق بەشدارییان تێداکرد.

بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و وێڕاى ده‌ربڕينى هاوده‌ردى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى بۆ كۆچى دواييى دلۆڤان ئیدریس بارزانی، هيواى خواستووە “ئه‌مه‌ دوايين خه‌مى سەرۆکوەزیرانی کوردستان و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خواى گه‌وره‌ له‌م كات و ساته‌ سه‌خته‌دا هێز و توانايان پێ ببه‌خشێت”.

هەر لە پەیامێکی دیکەدا زاڵماى خه‌ليلزاد، باڵيۆزى پێشووترى ئه‌مريكا له‌ عێراق و له‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان، سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

زاڵمای خەلیلزاد لە پەیامەکەیدا هاوخه‌مى و هاوده‌رديى خۆى له‌گه‌ڵ سەرۆکوەزیران و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕیوەو هيواى خواستووە، ئه‌مه‌ دوايين خه‌م و كۆستى نێچیرڤان بارزانی و خانه‌وادەكه‌يان بێت و داوایکردووە “خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com