بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان روویدا

0

نوچەنێت

سەر لەبەیانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بە پلەی ٤.٤ پلەی ڕێختەر روویدا و ھاوڵاتیان ھەستیان پێی کردووە.

بەپێی زانیارییەکان ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ ١٦-٤-٢٠١٨)، بوومه‌له‌رزه‌ له‌ سلێمانی‌، چەمچەماڵ‌، قەڵادزێ، ڕانیە‌، کۆیە ‌و کەرکوک روویداوە.

هەروەها له ‌كۆیه‌ و دەوروبەری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به ‌به‌هێزی هه‌ستی پێكراوە، به‌ڵام له ‌ناوچه‌كانی دیكه‌ گوڕه‌كه‌ی به‌هێز نه‌بووه‌.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی بوومەلەرزەکەوە راگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە کاتژمێر 7حەوت و نیوی ئەمڕۆ، بە قوڵایی نۆ کیلۆمەتر و لە دووری ٤٤ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی قەڵادزێ و لە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بە پلەی ٤.٤ پلەی ڕێختەر بووە و ھاوڵاتیان ھەستیان پێی کردووە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان

Image may contain: text

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com