سزای نوێی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، عێراقیشی گرتەوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

چەند رۆژ دوای هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ئەم وڵاتە بە تۆمەتى هاوکاری کردنی سوپای پاسداران سزای نوێی بەسەر سەرۆکی بانکى ناوەندى ئێران و بانکی ئیسلامی ئێرانیدا سەپاندن.

وەزارەتی خەزێنەى ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا رایگەیاند: بە تۆمەتی هاوکاریکردنی دارایی بۆ ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنان سزای ئابووری نێودەوڵەتی بەسەر وەلی سەیف، سەرۆکی بانکى ناوەندى ئێران و عەلی ڕەزا، بانکی ئیسلامی ئێرانیدا سەپاندووە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا دەڵێ، سزای ئابوری بەسەر ئارس حەبیب، بەڕێوەبەری بانکی (بلاد ئیسلام)ی عێراقیشدا دەسپێنرێت، بە تۆمەتی هاوکاری دارایی سوپای پاسدارانی ئێران، هەتا لەو ڕێگەیەوە پارە بدەن بە “ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان“.

جێگەی ئاماژەیە، کە لە رۆژی 8-5-2018، ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێران کشایەوە و ئاستۆ منوچین، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند “سزای ئابوری بەسەر ئێراندا دەسەپێنین، بە جۆرێک لە 40 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com