سەرانی ئەوروپا سەبارەت بە ئێران رێکدەکەون

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرانی وڵاتانی ئەوروپی جەخت لە سەر پابەندبوونیان بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەکەنەوەو دەڵێن، ئەم رێککەوتنە گرنگیەکی تایبەتی بۆ ئاسایشی ئەوروپا هەیە.

گوتەبێژی تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٧ی مەی، دوای دیداری مەی لە گەڵ ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: ئەم سێ وڵاتە لەبارەی مانەوە و بەرەدەوامی رێککەوتنی ئەتۆمی رێککەوتوون.

لە کاتێکدا، کە سەرانی سەرانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، لە سەر پابەندبوونییان بەم رێککەوتنە رێککەوتوون. گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەشڵێت “سەرانی ئەم سێ وڵاتە جەخت لە سەر گرنگی و کاریگەری ئەم رێککەوتنە بە سەر ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپی دەکەنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com