هۆکاری شکستهێنانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەخرێتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

بۆ سێیەمجار هەوڵی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق شکستیهێنا و پەرلەمانتارێک-یش دەڵێت “دەستێکی بەهێز لە پشتەوە هەیە”.

پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە نەیتوانی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەیتوانی کۆببێتەوە و دانیشتنەکە بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا. هەروەها بۆ هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق پێویستە 167 پەرلەمانتار ئامادەبن، ئەمڕۆ 160 پەرلەمانتار ئامادەبوون بەڵام لەکۆی ئەو 160 پەرلەمانتارە تەنیا 149 پەرلەمانتاریان واژۆی بەشداریکردنیان لە دانیشتنەکەدا کردبوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، لە فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان رایگەیاند “رەوشی عێراق هەر لە کەوتنی لە ٢٠٠٣ تا ئێستا تورکیا، سعودیە، ئێران و لەسەرووی هەموویانەوە ئەمریکا، دەستوەردانیان لە عێراقدا هەیە، ئەوانە لە پشت پەردە، هەریەک لە لایەک فشاریان لەسەر دەسەڵات هەیە”.

موحسن عوسمان ئاماژە بەوەدەکات، کە لە پەرلەمان ١٦٩ کەس واژۆیان کۆکردەوە، ئەمە بەواتای هەبوونی ناڕەزایەتییە، کە تەنانەت حەیدەر عەبادی خۆیشی ناڕازییە لە ئەنجامی هەڵبژاردن، بەڵام ئامادە نەبوونی ئەوان، دیارە دەستێک هەیە، کە لە پشتەوە چ فراکسیۆنی گەورە، یان لایەنەکان یان ئێران. لەبەر ئەوە داهاتووی دروستکردنی حکومەتی عێراق زۆر روون نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com