لە کوردستان هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت

0

نوچەنیت

بەهۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتیو دوانزەی ئامادەیی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ‌و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، راگرتنی ئەنتەرنێتی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧-٥-٢٠١٨، تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ و دوانزەی بنەڕەتی دەستی پێکرد. بۆیە جگە لە رۆژانی هەینی رۆژانە جەند کاتژمێرێک هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە هێڵی ئینتەرنێت راگیرا. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ‌و گەیاندنی هەرێمی كوردستان دەڵیت، بەهۆی ئەنجامدانی ئەزمونە گشتییەكانەوە هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێ‌.

ئومێد محەمەد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاند رایگەیاند” لەمەودوا لە کاتی تاقیکردنەوەکان، هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت. لەكاتی تاقیكردنەوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، سێ كاتژێر واتە لە كاتژێر حەوت تا دە. لەكاتی تاقیكردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی دوو کاتژێر، لە حەوت تا نۆ رادەگیرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com