بێژەرێکی فۆکس نیوز داوای لێبوردن لە ترەمپ دەکات

0

نوچەنێت-ئیرنا

بێژەری بەناوبانگی کەنالی فۆکس نیوزی ئەمریکا و کچی بالێۆزی ئەم وڵاتە لە روسیا، کە لە یەکێک لە بەرنامەکانی، سەرۆکی ئەمریکای بە دیکتاتۆر ناوبردبوو، داوای لێبوردنی کرد.

ئابی هانتسمەن، بێژەری کەنالی فۆکس نیوز، لە میانەی پرۆگرامی فۆکس و هاورێیان، لە بارەی دیداری نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کۆریای باکور، گوتبووی: بەدەر لەوەی، کە دیداری نێوان ئەم دوو دیکتاتۆرە، چ کاریگەرییەکی دەبێت، ئەوەی ئێستا دەیبینین، رووداوێکی مێژووییە.

دوای ئەوەی، کە کچی باڵیۆزی ئەمریکا لە روسیا، دۆناڵد ترەمپی بە دیکتاتۆر وەسف کرد، ئەم بابەتە کادانەوەیەکی بەرچاوی لە میدیاکانی جیهان بەدواوە بووە.

هانتسمەن، وەک پاساوێک بۆ ئەم قسانەی خۆی، لە پۆستێکی تویتەریدا، وێڕای داوای لێبوردنی، قسەکانی خۆی بە هەڵەی لەفزی ناوبرد و نووسی “لە هەمان پرۆگرام داوای لێبوردنم کرد، هیچ کات پێم وانەبووە مرۆڤێکی کامل و بێ کەم و کۆڕیم، هەمووان لە ژیانی رۆژانەی خۆماندا تووشی هەڵەی لەم بابەتە دەبین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com