ئەنجومەنی دادوەری عێراق داوایەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داوا لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دەکات، سێ دادوەر بۆ پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست، دیاری بکات.

رۆژی 6-6-2018، پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و یاسای هەڵبژاردنی هەموار کردەوە و بڕیاری دا دەنگەکانی عێراق بەدەست هەژمار بکرێنەوە و بۆ ئەو مەبەستە لە یەکێک لە بڕیارەکاندا داوای دیاری کردنی 9 دادوەریان کردووە، لە شوێنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق. 

بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، ئەنجومەنەکە 27 دادوەر لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست، دیاری دەکات.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەنجومەنەکە داوای لە ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان کردووە سێ دادوەر بۆ سەرپەرشتیکردنی نووسینگەکانی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دیاری بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com